وه‌زيرى بازرگانى توركيا سه‌ردانى عێراق ده‌كات
نوچەنێت
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (28/ئاب/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه، له‌دواى سه‌ردنيه‌كه‌ى هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بۆعێراق، وه‌زاره‌تى بازرگانى توركيا رايگه‌ياندووه، بڕياره به‌يانى وه‌زيرى بازرگانى توركيا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ڕێكخراوى بازرگانى جيهانى سه‌ردانى عێراق بكه‌ن.
وه‌زيرى بازرگانى توركيا له‌لايه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراق و محەمه‌د شياع سودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق پێشوازى لێده‌كرێت و له‌گه‌ڵ وه‌زيرى بازرگانى عێراق و وه‌زيرى پلاندانان و وه‌زيرى گواستنه و گه‌ياندن و وه‌زيرى ئاوه‌دانكردنەو نيشته‌جێبوون كۆدەبێتەوە.
له‌م سه‌ردانه‌دا پرسى پته‌وكردنى بارزگانى نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌وڵى به‌هێزكردنى ئابوورى و كۆمپانيا توركييه‌كان له عێراق تاوتوێ ده‌كرێت.
قەبارەی بازرگانی توركيا و عێراق به‌راورد به ساڵى رابردوو هه‌نارده‌كردن به رێژه‌ى(24%) زيادى كردووه و گه‌يشتۆته (13.7) مليار دۆلار و قه‌باره‌ى بازرگانيش گه‌يشتۆته (24.2) مليار دۆلار هه‌ربۆيه‌ش، ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاندووە.
عێراق سێيه‌مين وڵاتى جيهانه زۆرترين پرۆژه‌ى له‌لايه‌ن كۆمپانيا توركه‌كانه‌وه ئه‌نجامداوه چونكه تاوه‌كو ئێستا (1080) پرۆژه‌ى توركى واژۆكردووه به‌برى (33.3) مليار دۆلار له‌لايه‌ن كۆمپانيا به‌ڵێنده‌ره‌كانى عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment