عـێـراق پـابـەنـدی بـەرهـەمـهـێـنـانـی لـە ڕێـکـکـەوتـنـی ئـۆپـێـك پـلاس شـکـاند
نوچەنێت
لە ئاداری ڕابردوودا، عێراق بەردەوام بووە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئۆپیک + و، زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا، بە بەراورد بە مانگی شوبات تا ئاستێك جێگیر بووە، بەڵام زیادبوونی بەرهەمهێنان لە نەوتی هەرێمی کوردستان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی زیادکردووە.
هەروەها ماڵپەری S&P Global Plattsـی، تایبەت بە پرسەکانی ووزە، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لەو ڕێژەیەی، کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە(3.857 بەرمیلی ڕۆژانە) زیادیکردووە، هۆکاری ئەو زیادبوونەش، بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانی نیمچە سەربەخۆیە لە پرسی نەوت و گازدا."
زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان
کۆمپانیای سۆمۆ، ڕایگەیاند، کە عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێکە لە ئاداردا، بڕی 3,865 میلیۆن بەرمیلی لە ڕۆژێکدا، بەرهەمهێناوە، بە بەراورد بە شوبات، کە بڕی 3,868 میلیۆن بەرمیل بووە، ئەمەش بە مانای دابەزینی ئاستی نەوتی عێراق دێت بە ڕێژەی 0.9%، بەڵام سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند؛ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 6.2% زیادیکردووە، بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 466 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment