هەژموونى توركيا لە دەرياى خەزەر مەترسى هەڵگيرسانى جەنگێكى هاوشێوەى توركياى لێ دەكرێت شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

پۆڵ جوبل لێكۆڵەر لە دامەزراوەى جميس تاوان لە راپۆرتێكدا تيشكى خستۆتە سەر پلانى توركيا بۆ ئەوەى ببێتە هێزێكى بەتواناى دەريايى لە دەرياى خەزەر، ئاماژە بەوەش دەكات كەشتييەكانى رووسيا ماوەيەكى درێژە بەسەر ئەو ناوچەيە باڵادەستە، بەڵام لە ساڵانى رابردوو توركيا بەرەو فراوانكردنى هێزەكانى لەو ناوچەيە دەجوڵێت، ئەوەش لە ديدى رووسيا مەترسى ئەوەى لێ دەكرێت ببێتە هەڵگيرساندنى جەنگێكى نوێى هاوشێوەى ئۆكراينا.

زۆربەى وڵاتانى سەر كەنار دەرياى خەزەر لەبرى بايەخدان بە هێزە دەريايەيە راستەقينەكان، بايەخى تەواو بە پەرەپێدانى پاسەوانى كەناراوەكان دەدات، بەڵام ئەم هاوينە دۆخەكە بەو شێوەيە نەبوو.

ئاستانا روونى كردەوە واژۆكردنى رێككەوتنەكان لەگەڵ ئەنقەرە بۆ درووستكردنى كەشتى دەريايى توركيايە لە كازاخستان، ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى كەشتييەكانى ئاسياى ناوەڕاست ببنە ئاڵنگەرييەكى بەهێز بۆ كەشتى رووسى نەك تەنيا لە دەرياى خەزەر، بەڵكوو رێگەدەدات هێز لە هەموو ناوچەكە لە ميانەى يەكەم بەڵێندەرى دەريايى دەربخات، ياخود تەنانەت بەكارهێنانى كەشتييەكانى ژێر وڵاتانى تريشە بۆ بەهێزكردنى ئامانجەكانى.

بەرپرسانى مۆسكۆ تێبينى ئەو بەرەوپێشچوونەيان كردووە، لەگەڵ هۆشدارى هەندێكيان كە وڵاتانى ترى سەر كەناراوەكانى دەرياى خەزەر هەنگاوى هاوشێوەى كازاخستانيان ناوە.هەندێك لە بەرپرسانى رووسيا تا ئاستى ئاماژە رۆيشتوون ناوە، كە ئەو هەنگاوە رێگە دەدات توركيا هێزى خۆى لە دەرەوەى بازنەى جيهانى توركيا دەربخات و رێگە دەدات ببێت بە هێزێكى جيۆسياسى باڵادەست بەدرێژايى بەشى باشوور لە ناوچەيەكى دواى يەكێتى سۆڤييەت تا سنوورەكانى يەكێتى پێشوو.

لە كاتێدا هاوشێوەى ئەو ئەنجامگيريانە پێشوەختەن، نيشانەيەكى روون لەسەر بونيادنانى دەريايى لە دەرياى خەزەر، كە بۆتە گۆڕەپانى جەنگێكى نوێى سەرەكى بۆ كێبركێى جيۆسياسى و تەنانەت سەربازيش.

باڵادەستى مێژوويى

مۆسكۆ ناچارە  لە ترسى لەدەستدانى باڵادەستى مێژوويى نەك تەنيا لە دەرياى خەزەر بەڵكوو لە وڵاتانى ترى سەر ئەو دەريايەش وەڵامى توند بداتەوە.

لە ماوەى پێنج ساڵى رابردوو لە رێگەى رێككەوتنە دوو قۆڵييەكان لەگەڵ زۆربەى وڵاتانى سەر كەنارەكان لەوانەش كازاخستان، مۆسكۆ پێى وايە جێگيركردنى كەشتييەكانى لەسەر دەرياى خەزەر گەمارۆداوە، بەڵام نەيتوانى ئەو رێككەوتنانە تەواو بكات، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى ئەو وڵاتانە پەنا ببەنە بە وڵاتانى كۆرياى باشوور و توركيا.

يۆرى ليامين، لێكۆڵەر لە ناوەندى مۆسكۆ بۆ شيكارى ستراتيژى و تەكنيكى پێى وايە، بەو هەنگاوەى رووسيا ئەنقەرە رێگەيەكى دۆزييەوە بۆ خۆئاڵاندن لەو كۆتەسەپێندراوانەى سەر چوونى هێزى بيانى دەريايى بۆ دەرياى خەزەر. ئەو لێكۆڵەرە ئاماژە بەوەش دەكات تورەكەكان گەيشتوونەتە بيرۆكەى بڵاوەپێكردنى هێزە دەريايەكانيان لەژێر ئاڵاى توركياى برا بەتايبەت جگە لە ئازەربيجان و كازاخاستان نەبێت، ئەوەش لە پێناو دەستبەسەرداگرتنى سامانى نەوت و گازە لە دەرياى خەزەر.

سەرەڕاى رێككەوتنى ئەو وڵاتانە لەگەڵ رووسيا لە (2018) بەڵام رێگەى نەدەدا وڵاتانى ترى دەرەوەى سەر دەرياى خەزەر هێز بڵاوبكەنەوە، باكۆ و ئاستانا ئامادەيى ئەوەيان هەيە بۆ هاوكارى تێپەڕاندنى ئەو كۆتوبەندانەى خراونەتە سەر ئێران و رووسيا.

ئەوەى ئێستا ئەنقەرە لە كازاخستان دەيكات تەنيا پەيوەست نييە بەو وڵاتە، بەڵكوو پەيوەستە بە نمايشى هێزى توركيا بۆ هاوكارى ئازەربايجانى نزيكترين هاوپەيمانى و دەستبەركردنى گەيشتن بە نەوت گاز لە دەرياى خەزەر و ئاسياى ناوەڕاست.

توركيا پێيان وايە نوێنەرى ئەو گەلانەن، كە لە رووسيا و كۆمارەكانى قەوقاز و فۆلگاى ناوەڕاست و كالميكيا چەند بەشێك لە چياكانى ئۆراڵ و سيبيريا لە چوارچێوەى هەژموونيانە.

باسكردنى ئەنقەرە لە جيهانى توركى لە واقيعدا هەوڵەكە بۆ سەرقاڵكردنى رووسيا و چين  بە دوور لە بەرەوپێشچوونە درێژمەوداكانى توركيا، كە بۆى هەيە هەڕەشەبێت بۆ سەر هەڵوێستى ئەو هێزە.

كەشتى توركى

لەبەرانبەر ئەوەدا هەريەك لە مۆسكۆ و پەكين رووبەڕووى ئاڵنگەريەكى مەترسيدار دەبنەوە، ئەوەش لە چوارچێووەى هەبوو كەشتى توركييە لە دەرياى خەزەر، كە لە رێگەى بازرگانييەوە بەردەوام دەبێت، لە فراوانى رووسيا تێدەپەڕێنێت، تواناى بارزگانى مۆسكۆ لەگەڵ ئێران و وڵاتانى سەر زەرياى هيندى كۆتايى پێ دەهێنێت.

لە دوو ساڵى رابردوو ئەو ئاڵنگەرييە زيادى كردووە، بەتايبەت لەو كاتەوەى رووسيا ئۆپراسيۆنى تايبەتى سەربازى دژ بە ئۆكراينا دەست پێ كردووە.

ئايا سەرقاڵى رووسيا بە ئۆكراينا و جيابوونەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ رۆژئاوا واى لێ دەكات رێگە لەو ئاڵنگەريەى توركيا لە ئاسيا و كازاخستان بگرێت؟ ئەگەر كارەكە بەو جۆرە نەبێت ئەستەمە لە داهاتوو وڵاتێكى تر كە لايەنگرى توركيا نەبێت لە سەر سنوورەكانى باشوورى رۆژهەڵاتى يەكێتى سۆڤيەت دەركەوێت. 

بۆ بەرەگارى توركيا كرملين بە پلەى يەكەم چاوى لە چينە، پاشان لە ئێران، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ئەوە پشتڕاست نەكرايتەوە كە پەكين پاڵپشتى بەرژەوەندييەكانى مۆسكۆ دەكات بەو ئەندازەى سوود لە بازرگانى فراوانى نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا وەردەگرێت، كە لە داهاتووش جووڵەكانى توركيا لەخۆى دەگرێت، تەنانەت ئەگەر بەرژەوەندييەكانى چين لە ميانەى فراوانبوونى هەژموونى توركيا لە درێژمەودا رووبەڕووى مەترسيش ببنەوە.

جگە لەوەش ئەو ئەنجامەى كە زياتر بەهێزە بۆ فراوانبوونى هەژموونى توركيا لە دەرياى خەزەر، دەبێتە هەوڵێكى مۆسكۆ بۆ راكێشانى تاران، كە ماوەيەكى درێژە دووژمنى توركيايە.

لە ئەنجامى ئەوەش ئەوەى دەردەكەوێت دەستكەوتێكى لاوەكى سادەيە لە ناوچەى دەرياى خەزەر كە بە ئاسانى دەبێتە كێبڕكێى فراوانتر نەك تەنيا لەنێوان رووسيا و وڵاتانى ئەو ناوچەيە، بەڵكوو لەنێوان تاران و رۆژئاواش، ئەوەشى هۆشدارى ململانێيەكى ترى مەترسيدار دەدات كە لەگەڵ ئەگەرەكانى سەرهەڵدانى ململانێيەكە لە بازنەيەكى فراوانترە، لێكەوتە دوورمەوداكانى لەو جەنگەى ئێستاى ئۆكرايناى كەمتر نييە.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین