تورکیا پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ میسر دەدات تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆكى توركيا له‌گه‌ڵ عەبدولفەتاح سیسی، سه‌رۆكى ميسر له‌ لوتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى (G20) له‌ هندستان كۆبوونه‌وه‌، سه‌رۆكايه‌تى توركيا سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ رايگه‌ياند، ئامانجى كۆبوونه‌وه‌ى توركيا و ميسر بۆ زيادكردنى بازرگانى و هاوكارى نوێ له‌ بواره‌كانى ناوچه‌يى و جيهانى بووه.

ئەمڕۆ یەكشەممە (10/ئەیلوول/ 2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) تورک بڵاويكرده‌وه‌، لە ماوەی ساڵی رابردوو بۆ دووەم جار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و عه‌بدولفه‌تاح سيسى له‌ چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى لوتكه‌ى جى بيست له‌ هندستان كۆبوونه‌وه‌. 

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى په‌يوه‌ندييه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان و سيسى له‌ راگه‌يه‌نراوێكدا رايگه‌ياندووه‌، له‌ميانى ديداره‌كه‌ى تاوتوێ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو وڵات كراوه‌ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونى بازرگانى و هاوكاررييه‌كانيان له‌ بواره‌كانى ناوچه‌يى و جيهانى.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌مه‌شكراوه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختى ئەوە كردۆته‌وه‌ دانانى باڵيۆزه‌كانى توركيا و ميسر په‌يوه‌ندييه‌كانمانى باشتر كردووه‌ و پێشى وايه‌ په‌يوه‌ندييه‌ دووقۆڵيه‌كانيان زۆر به‌خێرايى ده‌گه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ شايه‌نيه‌تى.

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ڵوێستى ئيداره‌ى ميسر زۆر گرينگه‌ بۆ توركيا چونكه‌ پاڵپشتى ته‌واوى كۆمپانيا وه‌به‌رهێره‌كانمان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ردوو وڵات تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامن له‌ بوژانه‌وه‌ى هاوكارييه‌كان له‌ بوارى (LNG) و كلتوور و په‌روه‌رده‌و وزه‌ى ئه‌تۆمى.

لەدوای دوای كودەتاكەی (2013) پەیوەندییەكانی توركیا و میسر لە رووی دیپلۆماسیەوە بۆ نزمترین ئاست دابەزیی، لە (2021) ده‌ستيپێكرده‌وه‌و تاوه‌كو گه‌يشته‌وه‌ دانانى باڵيۆزخانه‌ له‌ هه‌ردوو وڵات و له‌دواى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركياش سامى شوكر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ميسر يه‌كه‌م به‌رپرس بوو سه‌ردانى توركيا كردوو له‌دواى تێكچوونى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ ساڵى (2013).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین