ئەردۆغان نیگەرانی وڵاتەكەی بەرانبەر ئەمەریكا راگەیاند تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركيا نيگه‌رانى خۆى به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ريكا و دەربڕی و ئاماژە بەوە دەكات، نیگەرانم لەوەی كاتێك داوای فڕۆكەی (ئێف 16) لە ئەمەریكا دەكەین، داواكەی ئێمە پەیوەست دەكەن بە رەزامەندیمان لەسەر وەرگرتنی سوید لە ناتۆ.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (10/ئه‌يلوول/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌خنه‌ له‌ ئه‌مه‌ريكا ده‌گرێت و راگه‌ياند، ئێوه‌ بۆ هه‌موو بابه‌تێك ده‌ڵێن، كۆنگره‌ كۆنگره‌ ئێمه‌ش كۆنگره‌مان هه‌يه‌ كۆنگره‌ى من په‌رله‌مانه‌، ئه‌ندامێتى سويد ته‌نيا من ناتوانم بڕيارى له‌سه‌ربده‌م ده‌بێت په‌رله‌مانيش په‌سه‌ندى بكات بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێويسته‌ سويد ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه‌وتۆته‌ سه‌رشانى جێبه‌جێی بكات. 

ئه‌ردۆغان باسى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جۆ بايدن كرد، كه‌ چاوپێكه‌وتنێكى سه‌رپێيان ئه‌نجامداوه‌ و باسى فرۆشتنى (ئێف 16 )يان به‌ توركيا كردووه‌.

سەبارەت بەدواخستنی ئەم پرسە چەند ئەندامێكی سەرەكی لە كۆنگرێس داوا دەكەن چەندین مەرج بەسەر ئەنقەرە جێبەجێ بكرێت، بەتایبەت داوا دەكەن، كە نابێت ئەو فڕۆكانە دژ بە یۆنان بە كاربهێندرێن

ماوەی دوو ساڵە توركیا داوا دەكات ئەمەریكا (40) فڕۆكەی نوێی ئێف 16 و (80) فڕۆكەی تریشیان بۆ نوێ بكرێتەوە، بەڵام تاوەكوو ئێستا گۆنگرێسی ئەمەریكا رەزامەندی لەسەر نەداوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین