وزە و هەلی کار، ئاستەنگەکانی بەردەم پلانی جۆو بایدن ئابووری جیهان
کرێی کرێکاری ئەمریکی، لە بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی، نەوت و گاز، زیاترە لە دەستی کاری وزەی نوێ بووەوەی دۆستی ژینگە، بۆیە کەمبوونەوەی داهاتی کرێکارانی بواری وزە، ئاستەنگ لەبەردەم پلانی بایدن، بۆ بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە دروست دەکات.

نوچەنێت

 ناوەندی ئەمریکا، بۆ وزە و دەستی کار U.S. Energy and Employment، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، نێوەندی کرێی کرێکاری ئەمریکی لە بەرهەمهێنانی جۆری وزە لە ئەمریکا بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، فراوانی جیاوازی مووچەی هەر کرێکارێکی ئەمریکی لە جۆرە جودایەکانی وزە، کاریگەری لەسەر پلانی بایدن، بۆ پێشخستنی بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە دروست دەکات، چونکە کرێی ئەو کرێکارەی لە بەرهەمهێنانی وزەی پاك کار دەکات، کەمترە لەو کرێیەی کرێکاری تر لە بەرهەمهێنان و کارکردن، لە وزەی ئەتۆم و نەوت و گاز بە دەستی دەهێنیت. 

ناوەندی(تێکڕا)ـیی مووچەی کرێکاری ئەمریکی، لە سێکتەری وزە بە 19.14 دۆلار لە کاتژمیرێکدا دەخەمڵێنریت، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە جۆرەکانی وزە گۆڕانکارای بەسەردا دێت. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی نیشتمانی ئەمریکا بۆ وزە، State Energy Officials (NASEO)، ئەو کرێکارەی لە بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم کار دەکات، لە کاتژمێرێکدا  39.19ـی دەستدەکەوێت، بەڵام لە سێکتەری گازی سروشتی بڕی 30.33 دۆلار لە کاتژمێرێکدا، لە گۆگرد بڕی 28.69 دۆلار و، لە نەوت   26.59 دۆلاری لە کاتژمێرێکدا دەستدەکەوێت. 

بەراورد کردنی کرێی کرێکارە لەو بوارانەدا، بە وزەی نوێ بووەوە (دۆستی ژینگە)، کرێکاری ئەمریکی لە بواری وزەی سۆلار و بادا، بڕی 25.95 و 24.48 دۆلاری لەکاتژمێرێکدا دەستدەکەوێت، وێڕای ئەوەی کرێی کرێکار لە عەمبارکردنی، بەنزین و سووتەمەنییەکانی تر کەمترە لە 24 دۆلار لەهەر کاتژمێرێکدا. 

 تێکڕایی مووچەی هەر کرێکارێکی ئەمریکی لە بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم، نەوت و گاز بەڕێژەی 50% زیاترە لە تێکڕای مووچەی نیشتمانی هەر هاوڵاتییەکی ئەمریکایی. 

 

لە ڕاپۆرتەکەی (NASEO) هاتووە: لە کاتێکدا کە پەتای کۆرۆنا، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کەرتی وزەی ئەمریکا دروستکردووە، بووەتە هۆی لەدەستدانی چەندین دەستی کار، بەڵام کەرتی وزە، بە راورد بە کەرەتەکانی تەندورستی، پەرەوەدە و گەشتوگوزار و بیناسازی، کەمترین زیانی بەرکەوتووە و ، ئەو کەسانەی کارەکانیان لە دەستداوە، کەمترین ڕێژەی هەیە لە بواری ووزەدا. 

بۆیە لە ڕاسپاردەکانی ڕاپۆرتەکدا هاتووە، کە ئیدارەی ئەمریکا بۆ هەوڵدان لە هەر گۆرانکارییەک، لە کەرتی وزەی خاو بۆ وزەی پاک، پێویستە ڕەچاوەی داهاتی هەر تاکێکی ئەمریکای بکات، کە لە بوارە جیاوازەکانی وزەدا کار دەکەن، چونکە پەتای کۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی بەشێک، لە کۆمپاناکانی بەرهەمهێنانی وزە ڕوو بکەنە وزەی دۆستی ژینگە، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی تاکە کەسی بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەمریکا و، لە کۆتاییدا ئەم گۆڕانکارییەی داهاتی ناوخۆیی کار دەکاتە سەر گەشەی  ئابووری ئەمریکا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین