كوێت یاداشتی ناڕەزایی بە عێراق دەدات
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلوولی 2023 ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی كوێت رایگەیاندووە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كوێت دوێنێ یاداشتی ناڕەزایی بە باڵیۆزی عێراق لە كوێت داوە، لە یاداشتەكە باس لە لێكەوتەكانی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی كراوە، كە رێككەوتنی عێراق و كوێتی لە بارەی بەندەری خۆر عەبدوڵاى بە نادەستووری وەسف كردووە.
لە چواری ئەم مانگە دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق رێككەوتنەكەی بە نادەستووری وەسف كرد و بە پێچەوانەی مادەی 61ی دەستووری عێراقی زانی، كە دووپات دەكاتەوە دەبێت رێككەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان بە زۆرینەی دوو لە سێی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند بكرێت.
رێككەوتنی عێراق و كوێت لەسەر خۆر عەبدوڵا لە 2013 ئەنجام دراوە و دواتریش لە پەرلەمانی عێراق پەسەندكراوە، چەند لایەنێكی عێراقی لە رێككەوتنەكە رازی نیین، بە بیانووی ئەوەی خۆر عەبدوڵا موڵكی عێراق و نابێت لەگەڵ كوێت رێككەوتنی لەسەر بكرێت، بۆیە لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان تۆماركردبوو، دادگاكەش لە بەرژوەندی ئەوان بڕیاری دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment