ئـەمـریـکـا دواجـار سـزاکـانـی بـەسـەر چـیـنـدا سـەپـانـد ئابووری جیهان
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا، حەوت کۆمپانیا و ناوەندی چینی تایبەت بە، (سوپەر کۆمپیتەر) سزا دا و، ڕایگەیاند، ئامانجی گەماڕۆدانی ئەو ناوەندانەی وڵاتی چین، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکان

نوچەنێت

ئەمریکا، سزای  بەسەر حەوت ناوندەنی ئەلکترۆنی تایبەت بە وڵاتی چین سەپاند، لەو بارەیەوە جینا ڕایمۆندۆ، وەزیری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند: "سزاکان بە ئامانجی ڕێگریکردنی ناوەندە ئەلکترۆنییەکانی وڵاتی چینە، لە تەکنەلۆژیای ئەمریکا هەوڵە بەردەوامەکانی حوکوومەتی پەکینە، لە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکان بە بەکارهێننای تەکنەلۆژیایی سەربازی". هەروەها جینا ڕایمۆندۆ وتی: "دوای سەپاندنی ئەو سزایانە، ئەو کۆمپانیانە دەبێت مۆڵەتی تایبەت بە دامەزراندنی پەیوەندی بازرگانی، لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان بەدەست بهێنن، وەزارتی بازرگانی هەموو هەوڵەکانی دەخاتە کار، بۆ ئەوەی وڵاتی چین نەتوانێت سوود لە تەکنەلۆژیایی سەربازی ئەمریکا ببینێت." 

لە نێوان ئەو حەوت کۆمپانیانەی، کە ئەمریکا سزایەکانی بەسەردا سەپاندوون، سەنتەری نیشتمانی وڵاتی چینە (سنو تایهۆڵایت)، بۆ بەرهەمهێنانی (سوپەر کۆمپیتەر)، بارەگای سەرەکی ئەو سەنتەرە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی وڵاتی چین. 

لە 2016ـدا، ئەو ناوەندە خێراترین کۆمپیتەری بەرهەمهێنا، هاوکات توانی ڕکابەری هەریەکە لە وڵاتی ئەمریکا و یابان بکات، لە بەرهەمهێنانی کۆمپیتەرە زیرەکەکان و، بەکارهێنانی لە بواری بەدەستهێنانی زانیاری سەربازی، بێ ئەوەی هیچ کاڵایەکی ئەمریکی یان بیانی لە بەرهەمهێنانیدا بەکار بهێنێت. 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی تویب 500، ئەو کۆمپیتەرەی کە کۆمپانیای (سنوتیهۆڵایت) بەرهەمی هێنا، توانی ڕیزبەندی چوارەم خێراترین کۆمپیتەری سوپەر، لە دوای سێ کۆمپیتەرەکان، ئەمریکا و یابان لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنێت، بێ ئەوەی سوود لە تەکنەلۆژیایی ئەمریکا وەربگرێت. 

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، ئەو پێشکەوتنەی وڵاتی چین لەو بواردە، بە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکانیان ناوزەند دەکەن و، چین بە دزینی بیرۆکەی بەرهەمهێنانی ئەمریکا، لە بواری تەکنەلۆژیای کۆمپیتەری سوپەر تۆمەتبار دەکەن، پێیان وایە، چین لە ڕێگەی ئەو پلانەی دەتوانێت کار، بۆ دەستخستنی زانیاری سەربازی ئەمریکا ببات. 

شارەزایان ئەو بڕیارەی حوکوومەتەکەی بایدن ، بە خاڵی هاوبەشی دۆناڵد ترامپ و بایدن دادەنێن، لە فشار خستنە سەر پێشکەوتنە سەربازی و ئابوورییەکانی وڵاتی چین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین