لە توركیا رێژەی هەڵاوسان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

دەستەی ئاماری توركیا بڵاوی كردەوە لە مانگی رابردوو رێژەی هەڵاوسان لە (4.75%) بەمەش لەسەربنەمای ساڵانە رێژەی هەڵاوسان دەگاتە (61.53%) پلە.

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی/ تشرینی یەكەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە بەگوێرەی داتاكانی دەستەی ئاماری توركیا ئەمساڵ بۆ یەكەم جار رێژەی هەڵاوسان گەیشتۆتە (61%).

سەبارەت بە هۆی ئەو بەرزبوونەوەش، دەستەی ئاماری ئەو وڵاتە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان گرانبوونی تێچووی سەرچاوەكانی وزەیە.

لەگەڵ گرانبوونی پێداویستی خواردن، لەسەر بنەمای ساڵانە لە نرخەكانی رێژەی هەڵاوسان لە مانگی رابردوو گەیشتە لە (61.5%) ئەوەش لە كاتێكدایە لە مانگی ئابی ئەمساڵ ئەو رێژەیە نزیكەی لە (59%) بوو.

لە (21)ی مانگی رابردوو بانكی ناوەندی توركیا بڕیاری دا رێژەی سوو لە (25%) بۆ لە (30%) بە بەرزكردنەوەی نرخی سوو بۆ (500) خاڵ بەرزبكاتەوە، ئەوەش بۆ پاڵپشتی بەهای دراوی وڵاتەكەی بوو.

بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە مانگی رابردوو بەربەستی بۆ هەوڵەكانی بانكی ناوەندی درووستكردووە، كە دەیانەوێت لە رێگەی بەرزكردنەوەی رێژەی سوو رێگری لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین