فەرماندەی سوپای سووریای دیموكرات وەڵامی توركیا دەداتەوە تورکیە
مەزوڵووم عەبی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات، لێدوانی بەرپرسانی توركیای رەتكردەوە و رایگەیاند، ئێمە بەشێك نین لە ململانێی ناوخۆی توركیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (چواری/تشرینی یەكەم/2023) ماڵپەڕی (نورس پرێس) بڵاوی كردەوە فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند، ئەو دوو كەسەی هێرشیان كردە ئەنقەرە بە ناوچەی ئێمە تێنەپەڕیوون.

مەزوڵووم عەبدی لێدوانی بەرپرسانی توركیا رەت دەكاتەوە، هێزەكانی سووریای دیموكرات وەك بەشێك لە پەكەكە حیساب دەكەن.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكات، كە ئەوان هاندەر نین بۆ ئاڵۆزبوونی دۆخەكە، بەڵكوو توركیا بەدوای پاساو دەگەڕێت بۆ شەرعییەتدان بە هێرشە بەردەوامەكانی بۆ سەر ناوچەكەمان و هێرشی نوێی سەربازی، كە ئەوەش بۆتە مایەی نیگەرانی قووڵمان.

سەبارەت بە ئامانجگرتنی ژێرخان و سەرچاوە ئابوورییەكان عەبدی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بە ئامانجگرتنی ژێرخان و سەرچاوە ئابوورییەكانی ئەو ناوچەیە و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكی سیڤیل، بە تاوانی جەنگ دادەندرێت، ئێمە پێشتر ئەوەمان بینیووە، لەو پێناوەشدا هانی لایەنەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین تاوەكوو هەڵوێستی پێویست بەرانبەر ئەو هەڕەشە دووبارانە بگرەنەبەر و پارێزگاری لە ئاشتی و سەقامگیری لەو ناوچەیە بكەن.

لە چەند رۆژی رابردوو هێرشێكی خۆكوژی كرایە سەر وەزارەتی ناوخۆی توركیا، لە ئەنجامدا هێرشبەرێك كوژراو یەكێكیش خۆی تەقاندەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین