عێراق رەخنە لە ئۆپێك پڵەس دەگرێت ئابووری

نوچه‌نێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رەخنە لە ئۆپێك پڵەس دەگرێت و پێیوایە بە بڕیاری خێرا مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاڵەنگارییانە ناكات كە ئێستا بە هۆی شەڕی حەماس و ئیسرائیلەوە رووبەڕووی بازاڕی نەوت دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2023 عاسم جیهاد گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رەخنە لە ئۆپێك پڵەس دەگرێت و پێیوایە ئەو وڵاتانەی بەرهەمهێنی نەوتن دەبێ‌ بە خێرایی مامەڵە لەگەڵ گۆڕانكارییەكان بكەن.

عاسم جیهاد باس لەوە دەكات رووداوە ئەمنییەكان هۆكارێكن بۆ ناسەقامگیری بازاڕی نەوت لە جیهاندا، كەچی گرووپی ئۆپێك پڵەس بە كاردانەوەی خێرا رووبەڕووی ئاڵەنگارییەكان نابێتەوە. 

عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە هەمان بۆچوونی هەیە و پێیوایە دەبێت ئۆپێك پڵەس رێكاریی خێرا بگرنەبەر بۆ ئەوەی بازاڕی نەوت سەقامگیر بێت. بن سەلمان دەڵێ‌، "ئەستەمە پێشبینی بۆ بازاڕ بكەین و ناكرێت وازی لێ بهێنن و چاودێری نەكەین".

لە رۆژی شەممەی رابردووەوە، شەڕێكی توند لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی هەڵگیرساوە و تا ئێستا بەردەوامە و پێشبینی دەكرێت لێكەوتەی توندی لە بواری ئابووری هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین