تورکیا و پەکەکە ئامارێکی نوێی شەڕ بڵاودەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى نوێترین ئامارى هەپەگە و سوپاى تورکیا لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو، پەکەکە (14) هێرشى ئەنجامداوە، لەبەرامبەردا تورکیا دەڵێت، بەهۆى هێرشەکانیان (42) شەڕڤان و گەریلا بوونەتە قوربانى.

پێنجشەممە (19/تشرینى یەکەم/2023) ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە ئامارى شەڕ و پێکدادانەکانى نێوان پەکەکە و سوپاى تورکیاى بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەناوچەى زاپ و خواکوڕک، مەتین و ئاڤاشین لەماوەی چوار رۆژدا (18) سەربازی تورکیایان لە هەرێمی کوردستان کوشتووە.

هاوکات بەپێى ئامارى سوپاى تورکیا، لە چەند ئۆپراسیۆنێکى جیاوازدا لەماوەى یەک هەفتەدا (42) گەریلا و شەڕڤان لە سنوورى هەرێمى کوردستان و ڕۆژئاواى کوردستان کوژراون.

هەروەها سوپاى تورکیا دووپاتى دەکاتەوە، بەهۆى هێرشەکانیان لەمساڵدا هەزار و (680) گەریلا و شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین