جيهان چۆن ده‌ڕوانيته پێشنياره‌كانى توركيا بۆ چاره‌سه‌رى جەنگى ئیسرائیل و حەماس؟
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دونیا ئەحمەد
تادێت هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر حه‌ماس توندتر ده‌بێت، له‌م نێوه‌نده‌دا توركيا پێيوايه چاره‌سه‌رى ريشەيى له‌نێوان هه‌ردوو وڵات به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆيه بۆ فه‌له‌ستين دەبێت، هه‌روه‌ها چه‌ندين وڵات هه‌وڵه‌كانيان بۆ سەپاندنى ئاشتى هه‌ميشه‌يى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خستۆتەگەڕ.
ماڵپه‌رى(بى بى سى) له راپۆرتێكدا باس له‌هه‌وڵ و پێشنياره‌كانى توركيا بۆ چاره‌سه‌رى شه‌ڕى ئيسرائيل و حه‌ماس كردووه دەكات، هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا هه‌فته‌ى رابردوو له رايگه‌ياند، لە ماوەى (30) ساڵى رابردوو چه‌ندين دانوستاندن ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام هيچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه، به‌وهۆيه‌شه‌وه پێويسته سه‌ره‌تا ئامرازى نوێ به‌تايبه‌ت ميكانيزمى دڵنيايى بخرێته نێو گفتوگۆكان و بوارى جێبه‌جێكردن.
فيدان له لوتكه‌ى ئاشتى قاهيره سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى وڵاتەكەى گوتى، "ده‌بێت سه‌رله‌نوێ ميكانيزمێكى گه‌ره‌نتى نوێ دابمه‌زرێنرێت و جێبه‌جێ بكرێت، پێويسته هه‌ردوولان به‌راستگۆيانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئاشتى و دادپه‌روه‌رى هه‌نگاوبنێت."
هه‌روه‌ها وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌و ئه‌گه‌ر لايه‌نه‌كان رازيبن و بگونجێت ده‌مانه‌وێت به‌ناوى فه‌له‌ستينه‌وه گه‌ره‌نتى بده‌ين.
فيدان، پێشى وايه ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌ناوچه‌كه‌ن ده‌توانن گه‌ره‌نتى بده‌نه فه‌له‌ستين و وڵاتانى رۆژئاواش گه‌ره‌نتى بده‌نه ئيسرائيل، ده‌توانين ئه‌و پرۆسه‌يه به رێككه‌وتنێكى ئاشتيانه جێبه‌جێبكه‌ين.
تا ئێستا تەنيا سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا وه‌ڵامى پێشنيارى توركياى داوه‌ته‌وه‌و رايگه‌ياندوه، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئاشتى پشتيوانى هه‌رهه‌نگاوێكى ئيجابى ده‌كه‌ين و ئاماده‌ين له‌گه‌ڵ توركيا كاربكه‌ين بۆ ئه‌م بابه‌ته.
پێشنياره‌كه‌ى توركيا ناڕوونه
به‌پێى زانيارييه ديبلۆماتييه‌كان به‌تايبه‌ت وڵاتانى رۆژئاوا سه‌باره‌ت به پێنياره‌كانى توركيا هه‌ندێك خۆلێ دوورخستنه‌وه‌يان هه‌يه، هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌يه ئه‌م وڵاتانه زانيارى ته‌واويان له‌سه‌ر پێشنياره‌كانى توركيا نييه كه له‌پشتى ئه‌مه چ مه‌به‌ستێكيان هه‌يه داواى گه‌ره‌نتى ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى پته‌ويان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌يه داواى زانيارى زياتريان له توركيا كردووه سه‌باره‌ت به‌و پێشنيارانه‌ى كه كراوه چونكه ئه‌و لێدوانانه‌ى تاوه‌كو ئێستا دراوه سيسته‌مەكەى زۆر روون نييه، له پێشنياره‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان هه‌ندێك شت شاراوه‌يه.
هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له لێدوانێكيدا رايگه‌ياند، ئێمه پێشنيارى گه‌ره‌نتى مان بۆ ئه‌م شه‌ڕه كردووه له‌بڕى سيسته‌مێكى پته‌و ده‌مانه‌وێت هه‌موو ئه‌و لايانه په‌يوه‌نديداره‌كان به‌شداربن بۆ دروستكردنى پێكهاته‌يه‌ك بۆئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت.
توركيا له‌كاتى شه‌ڕى نێوان رووسيا و ئۆكراينا به‌هه‌مان شێوه پێشنيارى گه‌ره‌نتى كرد بۆ ئۆكراينا كه چه‌ندين دانوستاندنى ئاشتيانه‌ى ئه‌نجامدا به‌ڵام ئه‌م گفتوگۆيه ئاشتيانه هيچ سودێكى نه‌بوو بۆيه ئه‌م ميكانزمه‌ى گه‌ره‌نتى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و كارى پێنه‌كرا.
هاوشێوه‌ى ئه‌م كێشه‌يه له نێوان شه‌ڕى ئيسرائيل و فه‌له‌ستين ئه‌گه‌ر چى ئاگربه‌ستيش رابگه‌يه‌نرێت به‌ڵام پێناچێت هه‌نگاوى ئاشتى بۆ هه‌ميشه‌يى بنرێت له‌لايه‌ن لايه‌نه‌كانه‌وه، به‌تايبه‌تيش ئيسرائيل كه دووركه‌وتۆته‌وه له نێوان چاره‌سه‌رى ئاشتى و لايه‌نى فه‌له‌ستينيش كه كه‌وتۆته نێو دابه‌شبونێكى قوڵه‌وه هه‌ربۆيه‌ش ئه‌و پێشنياره‌ى توركيا بۆ دۆخى ئێستاى كه داواى گه‌ره‌نتى ده‌كات له دواى كۆتايى هاتنى ئه‌م رووداوانه‌ش ئاشتى بۆ هه‌ردوولا زۆر قورس ده‌بێت.
ئايا توركيا چه‌ند ده‌توانێت رۆلێكى كاريگه‌ر بگێرێت؟
توركيا پێشنيارى گه‌ره‌نتى بۆ فه‌له‌ستين كردووه، له حه‌وتى مانگى رابردووه‌وه هه‌وڵ ده‌دات به‌شێوه‌يه‌كى چالاكانە پرۆسه‌ى ديپلۆماسى خۆى به‌ره‌و پێشه‌وه‌ببات.
به‌ڵام سه‌رچاوه ديبلۆماسييه‌كان، زياتر سه‌رنجيان لەسەر ڕۆلى قه‌ته‌ر و ميسره له پرۆسه‌ى هاوكارييه‌مرۆييه‌كان و ئازادكردنى ديله‌كان ئه‌مه‌ش رۆلێكى گرينگه له‌م دۆخه‌دا، سه‌رچاوه‌كانيش پێيان وايه توركيا ناتوانێت له بارودۆخێكى وه‌ك ئه‌مرۆ بتوانێت ڕۆڵى ناوه‌ندى بگێرێت له‌نێوان ئه‌م وڵاتانه.
ميسر ده‌روازه‌ى ڕه‌فعه‌تى كۆنترۆڵ كردووه و له‌لايه‌كيتر دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ده‌كات هه‌ربۆيه‌ش له پرۆسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ڕۆڵێكى گرينگ ده‌گێرێت.
له‌م كۆتاييانه‌شدا قه‌ته‌ر ڕۆڵى گرينگى هه‌بووه له هه‌موو پرۆسه‌كانى ناوچه‌كه به‌مه‌ش ناسراوه هه‌ربۆيه‌ش ڕۆڵى هه‌ردوو وڵات قه‌بووڵكراوه له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاو وڵاته زڵهێزه‌كان به‌مه‌ش هه‌ردوو وڵات جياواز له‌م نێوه‌نده ده‌رده‌كه‌ون.
به‌پێى سه‌رچاوه ديبلۆماسيه‌كان پێيان وايه توركيا كه ده‌يه‌وێت رۆڵێكى كاريگه‌ر بگێرێت وه‌ك نێوه‌ندگير له ناوچه‌كه هۆكارى تر‌ى له‌پشته‌وه‌يه، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مانه‌شه‌وه توركيا راسته‌وخۆ ئيدانه‌ى حه‌ماسى نه‌كردووه وه له‌دواى رووداوه‌كانى حه‌وتى مانگى رابردوو حه‌ماس وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆرستى نه‌ناساند و پشتيوانيان ده‌كا.
توركيا به پێچه‌وانه‌ى وڵاتانى رۆژئاوا حه‌ماس وه‌ك رێكخراوێكى ئاشتى خواز ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت بۆ سه‌ربه‌خۆى وڵاته‌كه‌يان جيهاد ده‌كه‌ن و په‌يوه‌ندى پته‌ويان له‌گه‌ڵ باڵه سياسيه‌كان هه‌يه.
هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له‌دواى رووداوى ته‌قينه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى له غه‌ززه رايگه‌ياند، كه ئيسرائيل به‌رپرسياره‌و و گوتى، "ئه‌م رووداوه يه‌كسانه به جينۆسايد" ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆكى توركيا له‌لايه‌ن وڵاتانه‌ى رۆژئاوا لادانه له رێبازى هاوپه‌يمانى وهاوسه‌نگى تێكداوه.
له‌دواى هێرشه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى غه‌ززه كه بووه هۆى گيان له‌ده‌ستدانى (500) كه‌س فه‌له‌ستين و توركيا و زۆربه‌ى وڵاتانى موسوڵمان ئيسرائيليان تۆمه‌تباركرد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئيسرائيل و وڵاتانى رۆژئاوا ئه‌م رووداوه‌يان به‌ڵادانى مووشه‌ك وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها لێدوانه تونده‌كانى ئه‌ردۆغان وايان كردووه له‌م بارودۆخه به‌رپرسانى حكوومه‌تى وڵاتان نه‌توانن پشتيوانى توركيا بكه‌ن له‌رۆڵ گێرانى وه‌ك نێوه‌ند چونكه توركيا له‌دژى رۆژئاوا قسه‌ده‌كا.
ئايا ئه‌نقه‌ر بۆئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌ستى هه‌بێت له ئازادكردنى ديله‌كان ده‌توانێت چى بكات؟
چه‌ندين وڵاتى ئه‌وروپا سه‌ره‌راى ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه له‌گه‌ڵ توركيا له په‌يوه‌نديدان بۆئازادكردنى ديله‌كان كه له‌لايا‌ن حه‌ماسه‌وه گيراون.
هه‌روه‌ها ئانالينا باربۆك، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا و جه‌يمس كليڤه‌رلى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا چه‌ندجارێك سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆيان كردووه.
به‌پێى زانيارى ديبلۆماسيه‌كان، هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا توركيا رۆڵى ناوبژيوانى نييه به‌ڵام ده‌توانێت په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ حه‌ماس هه‌بێت سه‌باره‌ت به ديله‌كان چونكه توركيا په‌يوه‌ندى باشى هه‌يه له‌ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ حه‌ماس.
به‌ڵام توركيا رايگه‌ياندووه كه پرۆسه‌ى ديله‌كان له‌لايه‌ن قه‌ته‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌نقه‌ره‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا بۆئه‌وه‌ى بتوانێت به‌شداربێت له‌ئازادكردنى ديله‌كان و ئه‌نجامى ئه‌رێنى هه‌بێت.
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment