WHO هـۆشـداری دەدات!! ئابووری جیهان
دوای چەند مانگێك، لە دابەشکردنی پێکووتەی دژی پەتای کۆرۆنا(Vaccine)، ڕێکخراوی تەندورستی جیهانی هۆشداری لە نادادپەروەری دابەشکردکردنی ڤاکسین لە جیهاندا دا، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی (WHO)، (700) میلیۆن ڤاکسین لە سەرتاسەری جیهان بەکارهاتوون، لەو ڕێژەیە 80%ـی، بۆ وڵاتە دەوڵەمەندەکانە، تەنیا 0.2% وڵاتە هەژارەکان و ئاست ناوەندەکان ئەو پێکووتەیان وەرگرتووە.

نوچەنێت

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە لە جنێف ئەنجامدرا، دکتۆر مارگرێت هاریس، وتەبێژی WHO ڕایگەیاند، جیهان ڕووبەڕووی (کەمییەکی جدی) ڤاکسین دەبێتەوە، ئەمەش وای لە زۆرێک لە وڵاتان کردووە، چاوەڕێی دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان بن، هەروەها  ئەو کەمبوونەوە کاری کردووەتە سەر پلانی کۆڤاکس، بۆ دابەشکردنی ڤاکسین بە یەکسانی بەسەر جیهاندا. 

رێکخراوی تەندورستی جیهانی ‌هۆشداریدا، لە ئەگەری دابەشکردنی نادەدپەروەرانەی ڤاکسین، ئەنجامی ئەو میکانزمەی دابەشکردن، هۆکارە لە سوودمەند بوونی زۆرترین وڵاتی سەرمایەدار، بە جۆرێک لە هەر چوار کەسێک لە وڵاتانی دەوڵەمەند کەسێک ڤاکسیینی وەرگرتووە، بەڵام لە وڵاتانی هەژار لە هەر 500 کەسێک، تەنیا یەک کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتووە. 

بەگوێرەی لێدوای وتەبێژی WHO، پلانی کۆڤاکس دابەشکردنی 100 میلیۆن ڤاکسین بووە، تا کۆتایی ئاداری 2021، بەڵام نادادپەروەری وڵاتان لە میکانزمی دابەشکردنی ئەو ڤاکسینە، ڕێگر بووە لە جێبەجێنەکردنی پلانەکە و، ڕایگەیاند؛ لە ڕێگەی کۆڤاکسەوە 100 وڵاتی جیهان، تەنیا 38 میلیۆن ڤاکسینیان وەرگرتووە. 

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پلانی کۆڤاکس، سەبارەت بە دواین ئامارەکانی دابەشکردنی ڤاکسین لە لایەن کۆڤاکسەوە، وتی: " ئامانجی کۆڤاکس دابەشکردنی 250 میلیۆن ڤاکسینە، تا ناوەڕاستی ساڵی 2021، هەروەها ئاشکرایکرد کە کۆڤاکس توانیویەتی لە شەش کیشوەر ، 38.4 میلیۆن ڤاکسین، بۆ 102 وڵات دابین بکات".

گوتیشی ئامانجمانە تا کۆتای ساڵ، 2 میلیار ڤاکسین لە ڕێگەی کۆڤاکسەوە بۆ زۆرترین وڵاتی جیهان دابین بکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین