يەحيا سينوار لە زيندانى ئيسرائيلەوە بۆ سەركردايەتى تۆفانى ئەقسا وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

رۆژنامەى فايناڵ تايمزى بەریتانى لە راپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر هەڵەکانى هەواڵگرى ئیسرائیل، لەو راپۆرتە هاتووە، دواى نزيكەى (40) ساڵ لە ئەزموونى مامەڵەکردنى ئیسرائیل لەگەڵ یەحیا سینوار، سەرکردەى بزووتنەوەى حەماس لە غەزە، خوێندەوەیان بۆ ئەو کەسایەتییە هەڵە بووە، ئەوەش پێشەکیەکە بۆ گەورەترین شکستى هەواڵگرى ئیسرائیلى.

گۆڤارەکە پێى وایە، ئەزموونى ئیسرائیل بۆ ماڵەکردن لەگەڵ ئەو سەرکردەى حەماس بووە هۆى هێرورکردنەوەى بەرپرسە ئەمنییەکانى ئیسرائیل و هەستێکى ساختەى رازیبوون لە خۆیانى پێدان.

مايكل ميليشتاين، ئەفسەرى پێشووى هەواڵگرى سەربازى ئیسرائیلى و پسپۆڕ لە کاروبارى فەڵەستین بەو رۆژنامە بەریتانیەى رایگەیاندووە، هەرگیز لە سینوار تێنەگەیشتین.

لەدواى هێرشەکانى حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە تا ئێستا بۆتە کوژرانى زیاتر لە هەزار و (400) ئیسرائیلى، سینوار بۆتە ئامانجى سەرەکى هێرشە سەربازییەکانى سوپاى ئیسرائیلى بۆسەر کەرتى غەزە.

هەفتەى رابردوو یوئاڤ گالانت، وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل رایگەیاند، کۆتایى بە یەحیا سنیوار دەهێنین، بە دانیشتوانى کەرتى غەزەش دەڵێم، "ئەگەر پێش ئێمە دۆزیتانەوە، ئەوا ماوەى ئەو جەنگە کورد دەکاتەوە."

بەدواى هەڵگیرسانى جەنگى حەماس ــ ئیسرائیل، تەلئەبیب رایگەیاند، سینوار سەرۆکى مەکتەبى سیاسى حەماسە لە غەزە، محەمەد زەیف پسپۆڕى سەربازى ئەو بزووتنەوەیە، بە فەرماندەى هێزەکانى حەماس دادەندرێت، ئەو دووە سەرەکیترین ئامانجەکانى سوپایە لەو جەنگە.

سەرچاوە ئەمنییەکانى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەو کەسایەتییە ئێستا لە تونێلەکانى غەزن، دژ بە ئیسرائیل دەجەنگن.

سينوار بەرپرسیارێتى زیاترى هێرشەکانى مانگى رابردووى ئەستۆیە، منیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو پیاوە مردووە لەسەر زەوى دەڕوات.

ئیسرائیل لە کۆتایى هەشتاکان سینوار دەستگیر دەکات، کاتێک ئەو بزووتنەوە لە غەزە دەرکەوت، سینوار یەکێک بوو لەو کەسانەى لە (2011) لەگەڵ جەلعاد شالێت، سەربازى ئیسرائیلى ئاڵوگۆڕى پێکرا. كاتێکیش دەستگیر دەکرێت، رۆڵى تایبەتى دەبێت لەناو زیندانەکان لە دۆزینەوەى ئەو فەڵەستیینەکان لە هاوکاری ئیسرائیلیان دەکرد. ميخا كوبى، ئەفسەرى لێکۆڵەر لە دەزگاى هەواڵگرى ناوخۆیى ئیسرائیل (شاباک) لە (1989) لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو سەرکردەى حەماس دەکات، لەو لێکۆڵینەوە دان بەوە دادەنێت کە خەڵکى کوشتووە، ئەوەش لە لووتکەى راپەڕینى یەکەمى فەڵەستین بوو، کوبى ئەو کاتە ئەفسەر بوو لە شاباک، سەرقاڵى دۆزینەوەى ئەندامانى حەماس بوو، کە ئەو کاتە گرووپێکى ئیسلامیى بچووکى چەکدار بوون. هەڵسەنگاندنى دەروونى بەگوێرەى هەڵسەنگاندنى هەواڵگرى ئیسرائیلى ئەو کاتەى سینوار لە زیندان بووە، کەسێکى توندى خاوەن متمانەى کاریگەرى قبووڵکراو بووە لەلاى هاوڕیکانى.

جگە لەوەش سینوار خاوەن توانایەکى نائاسایى بەرگەگرتن و فێڵ و یارى بووە، کە کەم رازى بووە، پارێزگارى لە نێنییەکان کردووە، تەنانەت پارێزگارى لە نهێنیەکانى لەنێوان زیندانییەکانیش کردووە. ئەو سەرکردەى حەماس ئێستا تەمەنى (61) ساڵە، لە یەکێک لە گەڕەکە هەژارەکانى خان یونسى باشوورى غەزەیە، لەسەرەتاى هەشتاکان بۆ یەکەمجار لەسەر گۆڕەپانى سیاسى دەرکەوت، ئەوکاتە راوێژى دەدا بە ئەحمەد یاسین، دامەزرێنەرى بزووتنەوەى حەماس.

محەمەد زەیف، کە یەکێک بوو لە دراوسێکانى سینوار، ئێستا فەرماندەیەکى ئاڵۆزى سەربازیى بزووتنەوەى حەماسە، جگە لەوەش یارمەتیدەر بوو لە درووستکردنى باڵى سەربازى ئەو گرووپە، سینوار کردى بە پەرپرسى دەزگاى هەواڵگرى ناوخۆى بەناوى (قوة المجد) کە هێزێکە ئەرکى کۆتاییهێنانە بەو کەسانەى گومانى هاوکارى ئیسرائیلیان لێ دەکرا، بەوەش تا ئەمڕۆ ناسناوى قەسابەکەى خان یونسى بەدەست هێناوە.

كوبى دەڵێت، سینوار بە شێوەیەکى درووست بێت، یاخود لە خۆبایبوون بێت، شانازى بەو سزایانە دەکرد کە بەسەر یەکێک لەو فەڵەستینیانەى گومانى لێى هەبوو سەپاندوویەتى.

ماوەى (20) ساڵ لە زیندانەکانى ئیسرائیل بوو، زمانى عبرى فێربوو، لە دیدارێکى تەلەفیزیۆنى لەگەڵ کەناڵێکى ئیسرائیلى قسەى پێ کرد و گوتى، لەبرى جەنگ پێویستە خەڵکى ئیسرائیل هان بدرێت پاڵپشتى ئاگربەستى درێژمەودا لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس بکەن، دانى بەوەش دانا کە ئەوان تواناى لەناوبردنى ئیسرائیلیان نییە.

هەر لەو دیدارە سینوار گوتى، ئێمە دان بە دەوڵەتى ئیسرائیل دانانێین، بەڵام ئامادەین ئاگربەستى درێژخایەنیان لەگەڵ بکەین بۆ نەوەکانمان و نەوەى دەهاتووە، لەو قۆناغەى ئاگربەست ئەو ناوچەیە بگاتە هێوربوونەوە و گەشەکردن.

هەڵسەنگدانى هەواڵگرى فەرمى ئیسرائیلى بریتییە لەوەى بزووتنەوەى حەماس سینوار سەرکردایەتى دەکات، دوودڵ بوو لەگەڵ ئیسرائیل بچێتە جەنگێکى دیکە، بایەخیشى بە رێککەوتنى فراوانتر لەگەڵ ئیسرائیل دەدا.

بەگوێرەى راپۆرتى هەواڵگريى ئيسرائيل، ئەو هێرشەى چەكدارانى حەماس پيلانەكەى نزيكەى ساڵێكى پێويست بووە، وەك بەرپرسان و چاودێرانى ئيسرائيلى جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، لێدوانەكانى سينوار تەنيا بۆ فێڵكردن بووە بە ئامانجى بەدەستهێنانى كات.

لەو راپۆرتەدا رۆژنامەى فاينشاڵ تايمز گفتوگۆى لەگەڵ كەسێكى دەرەوەى ئيسرائيل كردووە كە ئەزموونێكى زۆرى لەگەڵ سينوار هەيە، گوتوويەتى، سينوار خاوەنى سەركەشيەكى گەورەيە، لە رووى كۆمەڵايەتييەوە نەخۆشە، ئەوەش وەك سوكايەتى نييە، سينوار ئامادەيە دەيان هەزار كەس و زياتريش لەو ژمارەيە بكاتە قوربانى بۆ بەديهێنانى ئامانجەكانى.

ميلشتاين ئەفسەرى هەواڵگرى ئيسرائيل دەڵێت، پێويستە لەسەرمان رووبەڕووى ئەو كارە ببينەوە، كە پڕە لە رق و كۆمەڵكوژى و وێرانكردنى ئيسرائيل.

سەرچاوە: حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین