تورکیا و ئیسرائیل لەسەر گواستنەوەى برینداران بۆ رێککەون تورکیە

نوجەنێت

فەخرەدین کوجا، وەزیرى تەندرووستى تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتووین بەخێرایى و بەشێوەیەکى سەلامەت بریندارانى فەڵەستین بۆ چارەسەر بگوازنەوە تورکیا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆ/تشرینى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، وەزیرى تەندرووستى تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ نیتسان هۆرۆنیتز، وەزیرى تەندروستى ئیسرائیل رێککەوتووە بریندارانى فەڵەستین بە سەلامەتى بگوزانەوە بۆ تورکیا.

بەگوێرەى لێدوانى وەزیرى تەندرووستى تورکیا سەرەتا دەست بە گوازستنەوەى ئەو منداڵانە لە دەکەن کە نەخۆشى شێرپەنجەیان هەیە و نزیکترین کات دەگوازرێنەوە.

وەزیرى تەندروستى ئیسرائیل لە گفتوگۆکانى جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، ئەوان ناتوانن خزمەتگوزارى بۆ نەخۆشخانەى شێرپەنجە دابین بکەن، کە نەخۆشخانەیەکى تورکییە و لە غەزە درووستکراوە تورکیا پێداویستییەکانى بۆ دابین دەکات.

لەدواى هێرشەکانى مانگى رابردوو نەخۆشخانەى تورکى لە کەرتى غەزە لەلایەن تورکیاوە بۆردوومان کرا، ئەوەش ناڕەزایى توندى لێکەوتەوە. 

لەدواى هێرشەکانى چەکدارانى حەماس بۆسەر چەند کۆمەڵگەیەکى نیشتەجێکردنى جووەکان، سوپاى ئیسرائیل دەستى بە بۆدوومان کردووە، تا ئێستا چەندین نەخۆشخانە لە کار کەوتوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین