سەرۆکى فەرەنسا لە لێدوانێکى پاشگەزدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوجەنێت

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا لە لێدوانێکى پێشووى پاشگەزبۆوە، کە گوتبووى ئیسرائیل لە بۆردوومانەکانى غەزە ژن و منداڵ بە ئامانج دەگرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/تشرینى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى لێدوانەکانى ئیمانوێل ماکرۆ ناڕەزایى فراوانى لێکەوتەوە، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا ماکرۆن بە ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆکى ئیسرائیلى رایگەیاند، کە بەپرسیارێتى بە ئامانجگرتنى زیان گەیاندن بە خەڵکى سڤیل ناخاتە ئەستۆى سوپاى ئیسرائیل. 

پێشتر سەرۆکى فەرەنسا ئاماژەى بەوە کرد، سوپاى ئیسرائیل خەڵکى سڤیل و منداڵ و ئافرەت بە ئامانج دەگرێت، ئەوەش هیچ شەرعیەتێکى نییە، داواشى کرد ئەو هێرشانە بۆ سەر ئەو خەڵکانە رابگیرێت.

ماکرۆن راشیگەیاندبوو، لە راستیدا بۆردوومانکردنى منداڵان و ئافرەتان، هیچ پاساوێکى نییە، بۆیە هیچ شەرعیەتێکى نییە، لە رگراتنى ئەو هێرشانەش ئیسرائیل سودمەند دەبێت.

بەهۆى بۆردوومانەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە تا ئێستا زیاتر لە (10) هەزار کەس کوژراون، لەو ژمارەیە لە چوار هەزار  منداڵى تێدایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین