هەواڵگرى رووسیا چەند نهێنێیکى ئەمەریکا ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوجەنێت

نووسینگەى راگەیاندنى دەزگاى هەواڵگرى دەرەوەى رووسى راگەینراوێکى بڵاوى کردەوە، لە بەشێکى ئەو راگەیێندراوە هاتووە، سیاسییەکانى ئەمەریکا داوایان لە سەرکردە ئیسرائیلییەکان کردووە ئۆپراسیۆنەکانیان لە غەزە بەبێ گوێدان بە زیانى مرۆیى کۆتایى پێ بهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/ تشرینى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى هەواڵگرى رووسی ئاشکراى کردووە، ئەو هەڵوێستەى ئەمەریکا لەوە سەرچاوەى گرتووە کە مەترسى ئەوەیان هەیە ئەو جەنگەى ئیسرائیل کاریگەرى لەسەر پێگەى جۆ بایدن، سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا لە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو هەبێت.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە, ئیدارەى ئەمەریکا لەو دۆخەى ئێستاى غەزە نیگەرانە، کە لە ئەنجامى هێرشەکانى ئیسرائیل زیاتر لە (10) هەزار هاووڵاتى فەڵەستینى کوژراون، داواى ئاگربەستى مرۆییان کردووە.

راگەیێندراوەکە ئەو هەڵوێستەى ئەمەریکا بە ئیزدواجى و بە هاوسۆزییەکى رووکەشانە لەگەڵ گەلى فەڵەستینى ناودەبات، بەڵام گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرکردە ئیسرائیلییەکان لەپشت پەردەوە بەتەواوى جیاوازە و داوایان لێکردوون ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتى غەزە خێرا بکەن و بە زووترین کات چەدارانى حەماس تێ بشکێنن، چونکە ئەوە کاریگەرى لە هەڵبژاردنەوەى جۆ بایدن دەبێت.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەى هەواڵگرى رووسیا هاتووە، "ئەمەریکا درکى بەوە کردووە، خێراکردنى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بۆ تێکەشکاندنى حەماس دەبێتە هۆى قوربازى زیاترى خەڵکى سڤیل، بەڵام ئەوە بە تەواوى لاى ئەمەریکییەکان قبووڵە."

لە دواى هێرشەکانى حەوتى مانگى رابردوو، ئیدارەى ئەمەریکا بەتەواوى پاڵپشتى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە دەکات، ئەوەش کاردانەوەى جیاوازى ناوخۆیى لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین