رووسیا و ئۆكراینا هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كتر چڕده‌كه‌نه‌و عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

هێزه‌ ئاسمانییه‌كانى ئۆكراینا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌شت فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وانى رووسیایان تێكشاندووه‌، له‌به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، هێرشێكى به‌رفراوانى كیێفیان تێكشاندووه‌.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ (26/ تشرینى دووه‌م/ 2023) مالپه‌ڕى (حوره‌) بڵاوى كرده‌وه‌، سوپاى رووسیا و ئۆكراینا به‌ چڕى هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر یه‌كترى، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا بڵاوى كرده‌وه‌، سوپاى كیێف له‌ رێگه‌ى (20) فرۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌كان هێرشى كردۆته‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌كى رووسیا، یه‌كێك له‌ ناوچه‌كان مۆسكۆى پایته‌ت بوو.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، چه‌ندین فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانیان له‌ ناوچه‌كانى مۆسكۆ و تۆلا و كالوجا و بریانسك تێشكاندووه‌.
رۆژنامه‌ى كۆمیرستانتى رووسى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌ گه‌شته‌كان له‌ فرۆكه‌ خانه‌ى سه‌ره‌كى مۆسكۆ وه‌ستاون.
له‌به‌رانبه‌ردا ڤۆلۆدیمێر زیلنسكى، سه‌رۆكى ئۆكراینا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ رووسیا زیاتر له‌ (70) فرۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى له‌ جۆرى ئێرانى ره‌وانه‌ى سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌مان كردووه‌، زۆرینه‌یان خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.
فیتالى كلیچكۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى كیێف رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ى رووسیا پێنج كه‌س برینداربووه‌، زیان به‌ر چه‌ندین باڵه‌خانه‌ كه‌وتووه‌.
له‌ مانگى شوباتى ساڵى رابردوو سوپاى رووسیا به‌ فه‌رمانى ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكى رووسیا هێرشى كرده‌ سه‌ر ئۆكراینا، تا ئێستا جه‌نگ به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین