جه‌نگى ئیسرائیل ــ حه‌ماس رۆژهه‌ڵاتى گۆڕانكارى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست درووست ده‌كات
نوچه نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
ماریا ڤانتالى، سه‌رۆكى پرۆگرامى ده‌ریاى سیپى و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له په‌یمانگه‌ى ئاڤارى و وه‌لى نه‌سر، مامۆستا له زانكۆى جۆنز هۆبكنز، راپۆرتێكیان له گۆڤارى فۆرین ئه‌فرێز بڵاوكردۆته‌وه، له‌و راپۆرته‌دا تیشك ده‌خنه سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى جه‌نگى حه‌ماس ــ ئیسرائیل و سیناریۆكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و درووستکردنى هاوپەیمانى نوێ رێگرى لەفراوانبوونى هەژموونى تاران.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، دۆخه‌كه وه‌ك ئه‌وه وابوو ئه‌مه‌ریكا چنینه‌وه‌ى كۆتایى به‌رهه‌مى دیگاى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاس ده‌ركه‌وتبێت، واشتن له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكى رانه‌گه‌یێندراو، كۆمارى ئیسلامى ئێران زۆر به خێرایى په‌رپێدانى له‌به‌رانبه‌ر هاوكارى سنووردارى دارایى وه‌ستاند، ئه‌مه‌ریكا كارى له‌سه‌ر رێككه‌وتنى به‌گرى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سعوودیه ده‌كرد، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى سعوودیه هه‌نگاو به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل بنێت، واشنتیش كار له‌سه‌ر درووستكردنى رێڕه‌وێكى بازرگانى بكات، كه هندستان له رێگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به ئه‌وروپاوه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى چین بوو له‌و ناوچه‌یه.
چه‌ندین به‌ربه‌ست هه‌بوو، هه‌رچه‌نده ئاڵۆزییه‌كانى نێوان تاران و واشنتن له رابردوو كه‌متر بوو، به‌ڵام به‌رده‌وامیش رێژه‌كه‌ى به‌رزبوو، حكومه‌تى راستڕه‌وى ئیسرائیلى له به‌شى رۆژئاوا سه‌رقاڵى فراوانكردنى كۆمه‌ڵگه‌جوونشینه‌كان بوو، ئه‌وه‌ش ببووه تووڕه‌بوونى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
ئه‌مه‌ریكا وا سه‌یرى ئێرانى نه‌كرده كه تێكده‌ره، له‌و دوایه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ئاساییكردبۆوه، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك ئاساییكرده‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى سازش بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكات.
ئه‌مه‌ریكا به‌ر له حه‌وتى ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك تێكده‌ر سه‌یرى ئێرانى نه‌ده‌كرد
پاشان حه‌ماس هێرشى كرده سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌و ئاڵۆزى ببات و دیدى ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌وژێر بكاته‌وه، ئه‌و هێرشه فراوانه‌ى چه‌كدارانى حه‌ماس له كه‌رتى غه‌زه، كه بووه هۆى بڕینى دیواره‌كانى سه‌ر سنوور، چوونه چه‌ند شارێكى باشوورى ئیسرائیل نزیكه‌ى (1200) ئیسرائیلى كوژراو و زیاتر له (240) كه‌سیان به بارمته گرت، ئه‌وه روونى كرده‌وه، كه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تا ئێستا بارمته‌یه، ناوچه‌یه‌كى ئالۆزه ئاماده‌یى ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه، ئه‌و هێرشه بووه هۆى كاردانه‌وه‌ى توندى سه‌ربازى له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كاره‌ساتى مرۆیى له غه‌زه لێكه‌وته‌وه، خه‌ڵكێكى زۆرى فه‌ڵه‌ستینى كوژران و ئاواره‌بوون، مه‌ترسى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكى ناوچه‌یى له بازنه‌یه‌كى فراوانتر هاته ئاراوه.
جارێكى دیكه كاره‌ساتى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ناوه‌نده‌كان هاته‌وه پێشه‌وه، رێكه‌وكتنى ئیسرائیل ــ فه‌ڵه‌ستین بووه شتێكى نه‌كرده، چونكه پاڵشتى ئیران شرۆڤه‌ى نه‌رمى حه‌ماس و توانا سه‌ربازییه‌كانى كرد، توانا سه‌ربازییه ناوچه‌یه‌كانى ئێران ده‌ركه‌وت ئێستا زۆربه هێزه، ئێران یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌كى نوێیه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سوور نه‌بوو له‌سه‌ر فراوانكردنى ئه‌و جه‌نگه له بازنه‌یه‌كى فراوانتر، چونكه ئێران تا ئێستا حه‌ماس وه‌ك هێز نمایش ده‌كات، له‌و كاته‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى حزبوڵا ئیسرائیل زیادى كردووه، ئه‌وه‌ش له كاتێدایه گرووپه‌كانى له لایه‌ن ئێران به مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
تا ئێستا هه‌ژموونى ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كى گه‌وره له ئاسۆى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راسته، به‌ڵام پاڵپشتى ئه‌و جه‌نگه‌ى ئیسرائیل بووه هۆى ئه‌وه‌ى راستگۆیه‌كه‌ى له‌و ناوچه‌یه مه‌ترسى بكه‌وێته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بازنه‌یه‌كى فراوانى باشوورى جیهان زیان به پێگه‌ى واشنتن ده‌گه‌ێنسَت، به‌تایه‌ت بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئیسرائیل به‌رگرى له‌خۆى ده‌كات، كه‌چى گۆڕا بۆ سزایه‌كى به كۆمه‌ڵى خه‌ڵكى سڤیلى فه‌ڵه‌ستینى.
ئه‌وه‌ش واتا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ستراتیژیه‌تێكى نوێ بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بگرێته‌به‌ر، ستراتیژیه‌ته نوێكه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى حه‌قیقه‌ته‌كانى ماوه‌یه‌كى زۆره پشتگوێى خستبوو ناكۆك بوو.
پاڵپشتى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل مه‌ترسى خستۆته سه‌ر ئیداره‌ى واشنتن
له راستیدا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویسته چاره‌سه‌رێكى ریشه‌یى ئه‌و ململانێیه بكات، چونكه بۆ ئه‌گه‌ر چاره‌سى ئه‌و كێشه‌یه نه‌كات، چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى دیكه له‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا نیمچه ئه‌سته‌م ده‌بێت، له‌وانه‌ش داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى ــ ئیسرائیلى، تا ئه‌و كاته‌ى رێگه‌یه‌كى متمانه‌پێكراو ده‌دۆزرێته‌وه بۆ داهاتووى نێوان ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى فه‌ڵه‌ستین كه شایسته‌ى ژیان بێت، هه‌روه‌ك پێویسته له‌سه‌ر واشنتن به هێزتر له‌گه‌ڵ تاران مامه‌ڵه بكات، كه ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى هه‌ژاند.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئاشتى له‌و ناوچه‌یه به‌رقه‌رار بێت، پێویسته رێگه‌یه‌ك بۆ سنوورداركردنى ئێران و هێزه‌كانى نزیك له‌و وڵاته بدۆزێته‌وه، به هه‌مان توانا، پێویسته ئه‌مه‌ریكا خواستى له ئاڵه‌نگه‌رى سیسته‌مى ناوچه‌یى كه‌م بكاته‌وه، له داهاتووشدا ئه‌وه پێویستى به رێككه‌وتنێكى تایبه‌ت ده‌بێت، كه ببێته رێگر له به‌ره‌پێشچوونى تواناكانى تاران بۆ درووستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى.
بۆ بەديهێنانى ئەو ئامانجانە پێويست ناكات ئەمەريكا لەوپێناوە دەستبەردارى هەموو ئەوكارانە بێت كە له رابردووكردوویەتى، پێويستە ئەو رەگەزانەى سيستەمى پێشوو بونياد بنێت، بەتايبەت لەسەر واشنتن پێويستە كار لەسەر قووڵكردنەوەى پلانە نوێكەكەى لەو ناوچەيە بكات بۆ هاوبەشى لەگەڵ سعوودييە، كە بونيادنانى پەيوەندييە لەگەڵ ئێران و ئيسرائيل و جيهانى عەرەبى.
رياز دەتوانێت هەژموونى فراوانى بۆ زيندووكردنەوەى دانووستاندنەكانى ئيسرائيل ــ فەڵەستين و هاوكاريى ئەمەريكا بكات بۆ گەيشتن بە رێككەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ تاران، دەكرێت رياز و واشنتن پێكەوە كار لەسەر درووستكردنى رێڕەوى ئابوورى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بكەن، كە ئەمەريكا پێويستييەتى بۆ راگرتنى هاوسەنگى درووستكردن بۆ بەرەنگاربوونەوەى چين.
ئەو گرێبەستە گەورە نوێيە روون و راستەوخۆيە وەك ئەو گرێبەستە نييە كە ئەمەريكا لە پێش حەفتى ئۆكتۆبەر دانووستاندنى لەسەر دەكرد. ئەو رێككەوتنە بە ئاساييكردنەوەى ئيسرائيل ــ سعووديە دەست پێناكات، بە هاوپەيمانى ئيسرائيلى ــ عەرەبى دژ بە ئێرانيش كۆتايى نايەت، بەڵام بە پێچەوانەى رێككەوتنەكانى پێشوو لەو چوارچێوە نوێيە قابيلى جێبەجێكردنە، ئەگەر بە شێوەيەكى درووست جێبەجێ بكرێت، ئەوا دەبێتە هۆى كەمكردنەوەى ئاڵۆزييە ناوچەيەكان و سەپاندنى ئاشتى هەميشەيى.
بيركردەنەوە حەميكانە
ئاسانە پێمان وابێت، بۆچى ئەمەريكا پێى وايە دەتوانێت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پاشەكشە بكات و پێى وابێت ململانێى عەرەبى ــ ئيسرائيلى كۆتايى هاتووە، تەنانەت ئەگەر ململانێى ئيسرائيلى ــ فەڵەستينيش بەردەواميش بێت.
ئێران گرێبەستێكى كاراى لەگەڵ ئەمەريكا هه‌یه بۆ ئەوەى سنوورێك بۆ پێشكەوتنى ئەتۆمى دابنێت پەيوەندييەكانى لەگەڵ سعووديە و وڵاتانى ديكەى كەنداو ئاسايى بكاتەوە، وا دەركەوت ئەو ناوچەيە خۆى بايەخ بەخۆى دەدات، واشنتن فۆكەسى خستەسەر ئاسيا و ئەوروپا.
بەڵام ئەمەريكا زێدەڕەوى لە هەڵسەنگاندنى ئاستى سەقامگيرى ئەو دۆخە كردبوو، تواناى هێزە نەيارەكانى ئەو ناوچەى بەم سەير دەكرد، بەمەش دەردەكەوێت، كە جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا زۆر بير‌ى لە چۆنييەتى بەدەستهێنانى رەزامەندى ئەنجوومەنى پيرانى وڵاته‌كه‌ى بۆ رێككەوتنامەى بەرگرى لەگەڵ سعووديە نەكردبوو، هەرچەندە ئەو رێككەوتنە پێدانى چەكى پێشكەوتوو و بونيادنانى ئەتۆمى بۆ كارى مەخزمەتگوزارى مەدەنى لەخۆ گرتبوو.
گريمانەيەكى ديكەى هەڵەى ئەمەريكا ئەوە بوو، پێى وابوو وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ناڕەزايى دەرنابڕن، چونكە رياز هەوڵى باڵادەستى بەسەر ئەو ناوچەيە دەدات، واشنتن پێى وابوو تارانيش سوورە لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە و سەرقاڵە بە ئاڵۆزييە ناوخۆييەكانى، بە جۆرێكە ناتوانێت دەست لە پلانەكانى ئەمەريكا وەربدات، بەڵام لە واقيعدا ئێران بەردەوام بوو لە بەهێزكردن و چاودێرى گرووپە چەكدارەكانى.
گەورەترين هەڵەيەك كە ئەمەريكا كردى، ئه‌وه بووپێى وابوو دەكرێت دۆزى فەڵەستين پشتگوێ بخرێت، بۆ نموونە پشتبەستن بە رێككەوتنى سەرەتايى لەگەڵ سعووديە بۆ ئەوەى بتوانێت پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئاسايى بكاتەوە و كاردانەوەى توند و فراوانيشى لێ نەكەوێتەوە، سەرەڕاى ئەوەش ئەگەرى بەهێزيش ئەوەبوو هيچ گرێبەستێكى سازشى گەورەى بۆ فەڵەستينييەكان تێدا نەبێت، ئەمەريكا دەيزانى لەگەڵ ئەوەش بەڵێن بۆ راگرتنى ئاڵۆزييەكان هەبێت، بەڵام شەڕى سێبەر لەنێوان ئێران و ئێسرائيل بەردەوامە، بەڵام لە واقيعدا لەو جەنگە لێكنزيك نين، لەگەڵ ئەوەشدا دۆزى فەڵەستين ئەنجامێكى وێرانكەرى دەبێت.
رۆژى حەوتى ئۆكتۆبەر دەريخست كە رووانينى ئەمەريكا بەرانبەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەهيچ شێوەيەك راست نييە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ئەمەريكا بيركردنەوەى خۆى نوێ نەكردۆتەوە، لەبرى فشار لە پێناو هێرشێكى سنووردار كە ئيسرائيل بۆ پارێزگارى لە ناوبانگى خۆى كاردانەواكانى واشنتن گشتگيرى بوو بۆ ئەو جەنگەى لە غەزە رووی دا، كە پاڵپشتى رەهاى ئەو هێرشە سەربازيى و دڕندانەيە بوو.
ئەنجامى ئەو جەنگەش لە هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ە ئيسرائيل و ئەمەريكا تووڕەبوون، بۆ نموونە شا عەبدوڵاى ئوردن و رانيا عەبدوڵاى خێزانى هێرشەكانى ئيسرائيليان سەركۆنە كرد و رەخنەيان لە پاڵپشتى ئەمەريكا بۆ تەلئەبيب گرت، روونيان كردەوە، لەو جەنگەدا ئوردن ناچێتە بەرەى رۆژئاوا، هەريەك لە ئوردن و بەحرێن باڵيۆزى خۆيان لە ئيسرائيل كێشايەوە، پەيوەندييە ديپلۆماسييەكانيان لەگەڵ تەلئەبيب سڕ كرد.
كاتێكيش ئەنتۆنى بلينكين، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا لە عومان لەگەڵ سەركردەكانى عەرەب لە مانگى تشرينى دووەم كۆبووەوە، تەنانەت نەيانتوانى راگەيێندراوێكى هاوبەشى رۆتينيش بڵاوبكەنەوە.
بۆچوونەكانى واشنتن سەبارەت بە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست
ئەمەريكا هەوڵى ئەوەى دا قەرەبووى هەڵوێستەكانى پاڵپشتى ئيسرائيل لە رێگەى پاڵپشتى وەستاندنى جەنگ لە پێناو گەياندنى هاوكارييە مرۆيەكان بۆ غەزە بكاتەوە، هەروەك هاوئاهەنگى لەگەڵ حكومەتى قەتەر كرد، كە پەيوەندى لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس بەهێز بۆ ئازادكردنى بارمەتەكان، لە هەمان كات واشنتن فشارى كرد لە پێناو ئەوەى لە كۆتايى ئەو جەنگە دەسەڵاتى فەڵستين حكومى فەڵەستين بكات، لەبرى ئەوەى ئيسرائيل بۆ ماوەيەكى درێژمەودا داگيرى بكات.
بەڵام ئەو هەنگاوانە سادانە نابێتە هۆى سەقامگيرى ئەو ناوچەيە، بەڵكوو ئەوان لە واقيعا بە تەواوى پێچەوانەى ئەو كارانە دەكەن، بۆشايەكيان درووستكردووە لايەنە كاراكانى ديكەى جيهانى عەرەبى بۆ بەديهێنانى بەرژەوەندييە تايبەتەكان دەيقۆزنەوە.
هەنگاوەکانى ئەمەریکا بۆ سەقامگیرى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سادە بوو
ئيسرائيل ئامانجى راستەوخۆى لەناوبردنى حەماسە، بەڵام بەبێ فشارەكانى ئەمەريكا ناتوانێت قەناعەت ناوچەكە بهێنێت، كە لە هێرشەكانى بۆ سەر غەزە، كە زيانى بەرنەكەوتووە، ئەوەش بۆ چاوشكاندنى نەيارەكانيەتى.
لە داهاتووش ميسر و ئوردن و دەسەڵاتى فەڵەستين دەيانەوێت مەترسيە ناوخۆيى و دەرەكييەكان بۆ سەر دەسەڵاتەكانيان كەمبكەنەوە، بۆيە ئيسرائيل هەوڵدەدات جەخت لەسەر هەر ديپلۆماسيەتێكى دواى جەنگ بكاتەوە، كە لەگەڵ بەرژەوەندييە ئابوورييەكان و پێگەى بەهێزى ناوچەييان یەکبگرێتەوە، لە داهاتووش وڵاتانى كەنداو ئەو جەنگە بۆ ململانێ لەسەر هەژموون بەكاردەهێنن، قەتەر بەكردەيى سوودى لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ حەماس وەربگرتووە خاوەنى هەژموونێكى گەورەتریشە لە سعووديە و ئيمارات، لە هەمان كات توركيا دەيەوێت رۆڵى لە چارەسەركردنى ئەو ململانێيە هەبێت، بۆ ئەوەى بتوانێت ئەمەريكا رازى بكات تاوەكوو فڕۆكەى جۆرى (ئێف 16)ى پێ بفرۆشێت و پاشەكشەش لە پاڵپشتى كورد لە سووريا بكات.
بەڵام ئەو وڵاتەى بەكردەيى سوودى لەو جەنگە وەرگرت ئێرانە، زيندووكردنەوەى دۆزى فەڵەستين بووە هۆى ئەوەى جارێكى ديكە بايەخ بەو ناوچەيە و وڵاتانى شام بدرێت، بەرەى مقاوەمە كە ئێران سەركردايەتى دەكات هەيەك لە حەماس و حزبوڵا و دەسەڵاتى بەشار ئەسەد و گرووپە شيعەكانى عێراق و سووريا و حووسييەكانى يەمەنى تێدايە، تواناى گۆڕينى ئاڕاستەى سياسى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى لە ميانەى ئاڵۆزكردن و هێوركردنەوەى ململانێ ناوچەيەكان بەگوێرەى خواست هەيە.
لە ميانەى هاوكارى جێ‌گير بۆ حەماس ئێران وێنەى خۆى وەك بەرگريكارێك لە فەڵەستييەكان بەهێزكردووە، ئەوەش بۆتە زيادبوونى جەماوەرى لە هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئێران بە هاوسەنگى كار لەسەر هاوكارييەكانى بۆ حەماس و پەيوەندييەكانى لەگەڵ جيخانى عەرەبى لەپێناو چوونى بە شێوەيەكى كامڵ لە سياسەتى ناوچەيى.
جەنگى ئیسرائیل بەرەى مقاوەمەى ئێرانى بەهێز کردەوە
بە ماوەيەكى كەم دواى هێرشەكانى حەماس ئيبراهيم رەئيسى، سەرۆك كۆمارى ئێران بۆ يەكەمجار لەدواى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لە مانگى ئادارى ئەمساڵ بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنشينى سعووديە كرد، هەر لەم مانگە لەسەر بانگهێشتى فەرمى بن سەلمان سەردانى سعووديەى كرد بۆ بەشدارى لە لوتكەى هاوبەشى وڵاتانى ئيسلاميى، بەوەش تاران بيرۆكەى بەرەى عەرەبى ــ ئيسرائيلى سەرەوژێركردەوە و كۆنتڕۆڵى كردەوە.
ئەو ئاراستانە ئەو ناوچەيە بەرەو ململانێيەكى فراوانتر دەبات، نەبوونى متمانە بە ئەمەريكا و نەبوونى تواناى بۆ سەركردايەتى ئەو ناوچەيە بەرەو سەقامگيرى پێويستى هەر ديدێكى هاوبەشە كە لە دەورى كۆبوونەوە، وڵاتە جۆراوجۆرەكان بەرەو هەوڵدانن بۆ بەدەستهێنانى بەرژەوەندى كورتمەوداى تايبەتيان، كە فشارى شەقام و مەترسييەكانى لەسەرە بۆ جەنگێكى فراوانتر.
ئەو بەرژەوەندييە لێكجياوازانە كار لەسەر درێژكردنەوەى قەيرانى ئەو ناوچەيە و دەرفەتى ئاڵۆزى بێ مەبەست زیاد دەكات، بۆ خۆپاراستن لە خراپتريش پێويستە واشنتن دووبارە چاو بە گريمانە سەرەكييەكان و نوێكردنەوەى پابەندى بەرانبەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دانانى ديدێكى نوێ بۆ ئەو ناوچەيە بخشێنەوە.
رێككەوتين ياخود رێكنەكەوتين
ئەو ئەركەى كە ئەمەريكا زۆر لێى بە پەلەيە، بريتييە لە كۆتاييهێنان بە جەنگى غەزە، چونكە ئيسرائيل هێرش دەكاتە سەر ئەو ناوچەيە و خەڵكى سڤيل دەكوژن، ئەمەريكا كارێك ناكات بۆ شكاندنى شكۆى هاوپەيمانەكەى وڵات و گەلانى عەرەبى زۆر تووڕەن شوێن ئەمەريكا بكەون، لە ئەنجامى ئەوەش پێويستە لەسەر بەرپرسانى ئەمەريكى فشار لەسەر ئيسرائيا بكەن بۆ ئەوەى هێرشەكانى بۆسەر ئيسرائيل بووەستێنن، كە سزاى بە كۆمەڵى خەڵك دەدات، تا (16)ى تشرينى دووەم بۆتە كوژرانى زياتر (11) هەزار فەڵەستينى كوژراون، كەرتى غەزە بێبەشكراون لە گەيشتنى خواردن و ئاو و دەرمان.
لەسەر واشنتن پێويستە وا بكات ئيسرائيل توندوتيژييە بێ كۆتوبەندەكانى لەغەزە رابگرێت، لەبرى ئەوە فشار بكات تاوەكوو چارەسەرێكى ئاشتيانەى بەردەوام بۆ دۆزى فەڵەستين بۆ چەندين دەيە بدۆزێتەوە.
تەنيا بە كۆتاييهاتنى جەنگ واشنتن دەتوانێت دەست بە هەنگاونان بۆ پێشەوە بکات، كاتێك ئەو كارە دەكات پێويستى بە گرتنەبەرى ديدێكى رەسەن دەبێت، بەڵام پێويست ناكات خۆى لە هەموو كارەكانى پێش حەوتى ئۆكتۆبەر دەربازبكات.
پێويستە ئەمەريكا ستراتيژيەتێك بۆ رێككەوتنێكى گەورە لەگەڵ سعووديە بگرێتەبەر، هەرچەندە رياز لەو نزيكانە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئاسايى ناكاتەوە، بەڵام يەكێكە لەو وڵاتە دەگمەنانەى پەيوەندي باشى لەگەڵ هەموو وڵاتان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكوورى ئەفريقيا هەيە، سەرەڕاى ئەوەش پەيوەندييەكانى دۆستانەى لەگەڵ ئيسرائيليش هەيە، كە ئەگەر بە نافەرميش بێت، ئەوەش نێوەندگيرى سەرەكييە لەو ناوچەيە.
جەنگى غەزە سعوودیەى بردۆتە قۆناغێکى بەرزتر
ئەو جەنگەى غەزە لە ميانەى پێدانى دەرفەت بۆ بەديهێنانى سەقامگيرى لە ململانێى ئيسرائيل فەڵەستين پێگەى سعووديەى بەرەوپێش بردووە، لووتەكەى نائاسايى وڵاتانى عەرەبى ــ ئيسلاميى هاوبەش كە سەركردەكانى وڵاتانى لە هەموو جيهانى عەرەبى و ئێران و توركياى لەخۆ گرتبوو، هەنگاوى يەكەمە بەرەو ئەو ئاراستەيە.بە پێچەوانەى ميسر ياخود ئوردن كە بەگشتى نێوەندگيرى لەنێوان ئيسرائيل و نەيارەكانى دەكەن، سعووديە خاوەنى راستگۆى و پەيوەندييە ناوچەييە پێويستييەكان بۆ هاوكارى لە گەيشتن بە رێككەوتنى ئاشتييەكى راستەقينە. بۆ بەديهێنانى ئەوەش سعووديە لگەڵ ئێران و توركيا كار دەكات، ئەوەش هێزێكى سەرەكى دەبەخشێت لە جيهانى عەرەبى، بە هەمان شێوە لە رێگەى ئەمەريكاوە لەگەڵ ئيسرائيليش كتردەكات، بۆ گەيشتن بە چوارچێوەيەكى فراوان بۆ پرۆسەى ئاشتى ئيسرائيلى ــ فەڵەستين بە ئامانجى چارەسەركردنێكى ئاشتييانەى دەوڵەتى فەڵەستين.لەدواى ئەوەش سعووديە لەگەڵ هاوبەشەكانى كار لەسەر درووستكردنى چوارچێوەيەكى گشتگير بۆ ئاسايشى ناوچەيى دەكات، كە پێويستە ئەو رێسا و هێڵەسوورانەى كە لە بازنەيەكى فراوان هەموو لايەنەكان لەسەرى كۆكن لەخۆى بگرێت. رێككەوتنێكى لەو جۆرە تواناى پارێزگارى لە ئاشتى هەميشەيى لەسەر سنوورەكانى ئيسرائيل و داخستنى دەرگا بەرووى هێزە توندەڕەوەكانى فەڵەستينى و كۆنتڕۆڵكردنى جەنگى سێبەرى ئيسرائيل و ئێران تێكشاندنى بەرەى مقاوەمەى تارانى هەيە.
سعوودييەكان دوودڵن لەخاوەنداريكردنى دۆزى فەڵەستين، بەڵام بەرژەوەندييەكانى رياز لە ئاشتى و ئاسايشى ناوچەيى دايە، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ هەبوونى ديدى فراوانى ئابوورى ناكرێت قەيرانى هەميشەیى لەو ناوچەيە هەبێت، رياز بەردەوامە لەو خواستەى كە دەيەوێت سەركردايەتى ئەو ناوچەيە بكات، وەك هێزێكى گەورەش لەسەر ئاستى جيهانى دانى پێدابندرێت، ئەوەش كارێكە پێويستى بە پاڵپشتى ئەمەريكى هەيە، جگە لەوەش دەكرێت پاڵى بنێت تاوەكوو رياز وەڵمى خواستەكانى ئەمەريكا بداتەوە، تاوەكوو نێوەندگيرى لە رێككەوتنى ئاشتى بكات.
بۆ هاوكارى سعووديە پێويستە ئەمەريكا پاڵپشتى ديپلۆماسى رياز بۆ بەردەوامى ديپلۆماسيەتێكى فراوان بكات، لەوەشان رێگە بدات ئەو حكومەتە هەوڵى بەدەستهێنانى رەزامەندى ئێران بۆ چارەسەركردنى دۆزى فەڵەستين بەدەست بهێنێت.
لەسەر واشنتن پێويستە بۆ پاڵپشتى رياز، هاوپەيمانە عەرەكانى ديكەى كۆبكاتەوە، هەروەها پێويستيشە چاودێرى رێككەوتنەكانى بەرگرى بكات كە پێش حەوتى ئۆكتۆبەر لەگەڵ رياز خراونەتە سەر مێز، بەڵام تواناى ئەوەى نييە داواى دانپێدانى دەستبەجێى ئيسرائيل وەك مەرجى پێشوەختە بكات، لەبرى ئەوە پێويستە ئيسرائيل داوا لە سعووديە بكات سەركردايەتى پڕۆسەى ئيسرائيل ــ فەڵەستين بكات، ئەگەريش هەيە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئەنجامى ئەو پرۆسەيە بێت.
ئەمەریکا هەوڵدەدات هاوپەیمانە عەرەبەکانى پاڵپشتى سعوودیە بکەن
ئەوەش لە كاتێدايە سعووديە پێشنيارى ئاشتى بۆ ئيسرائيل و فەڵەستين دەكات، لەسەرى پێويست دەبێت تواناكانى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دراوسێكانى لەكەنداو بچەسپێنێت، بەشێوەيەكى باشتر رەچاوى تمووحەكانى بكات، ئەوە جگە لە مەترسييە ئەمەنييەكان كە پێش حەوتى ئۆكتۆبەر ئەو كارەى نەكرد.
بۆ ئەنجامدانى ئەو كارەش پێويستە ريازى وزەى ديپلۆماسى بەگەڕ بخات، كە ئەگەر هەيە لە سەرفكردنى ئەو وزەيە دوو دڵ بێت، بەڵام ئەگەر لە ميانەى هاوكارييەكانى لە پێناو ئاسانكارى بەرەو رێككەوتنێكى ئيسرائيلى ــ فەڵەستينى سەركەوێت، دەتوانێت بەشێكى زياترى ئاسايشى ناوچەيى بچەسپێنێت، ئەوكاتە سعووديە دەبێتە خاوەنى ديپلۆماسيەتێكى گەورەتر، لە هەمانكاتيش رێككەوتنى بەرگرى لەگەل ئەمەريكا سەبارەت بە بەهێزكردن توانا سەربازييەكانى كە بۆ بەهێزكردنى پێگەى وەك وڵاتێكى ئابوورى و سياسى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زياتر دەدات.
چارەسەكردنى دۆزى فەڵەستين كارێكى پێويستە بۆ ئەوەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەقامگير بێت، بەڵام ئەوە تاكە ئاڵنگەرى نييە رووبەڕووى ئەو ناوچەيە دەبێتەوە، وەك بەشێكيش نييە لە رێككەوتنێكى گەورە، كە لە داهاتوودا واشنتن پێويستى بە كەمكردنەوەى ئاڵۆزييەكانە لەگەڵ ئێران و بەكارهێنانى رێككەوتنەكەيە لەگەڵ رياز، بۆ كۆتوبەندكردنى تمووحەكانى سعووديە، لە هەمان كاتيش ئەو رێككەوتنە لەگەڵ رياز دەبێتە هۆى رەنگدانەوەى تەواو.
چەندين هۆ هەيە وا دەكات ئێران بەشێوەيەكى خراپ وەڵامى رێككەوتنى ئەمەريكا ــ سعووديە بداتەوە، قەبارە و جۆرى ئەو چەكانەى ئەمەريكا بە سعووديەى دەدات، ئەوەش دەبێتە هۆى دڵەڕاوكێى ئێران، هەروەك پرۆگرامى ئەتۆى مەدەنى ئێران بە سرووشتى خۆى دەبێتە دوژمنكارى، بەدەر لەو كۆتوبەندانەى واشنتن دەيخاتەسەرى.
لە داهاتوو تورکیا و میسر و ئیمارات داواى پڕۆگرامى ئەتۆمى دەکەن
لە داهاتووش ئێران هەست بەو دڵەڕاوكێيە دەكات كە رێككەوتنى سەربازى سعووديى ئەمەريكى دەبێتە هۆى زيادبوونى هێزى سەربازيى ئەمەريكا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بۆيەش تاران رێككەوتنى رياز ــ واشنتنى لە ميانەى پێدانى چەكى تايبەت بە سعووديە رەت دەكاتەوە، هێرشى زياتر لە رێگەى گرووپەكانى نزيك لەخۆى دەكات، سەبارەت بە پڕۆگرامى ئەتۆميشى ئەو لە داهاتوو (ميسر و توركيا و ئيماراتيش) هەوڵى بەدەستهێنانى دەدەن.
ئەگەر لە كۆتاييشدا ئيسرائيل و سعووديە پەيوەندييەكانيان ئاسايى بكەنەوە، ئەوا دەبێتە هۆى ئەوەى تەلئەبيب بە راستەوخۆ لە رووى سەربازيى و هەواڵگرييەوە بوونى كەنداو هەبێت، ئەو هەبوونەوەش بەگوێرەى رێككەوتنى بەرگرى سعووديى ــ ئەمەريكى دەبێت، ئەو ئەنجامەش بۆ ئێران وەك دێوەزمەيەك دەبێت.
تاران هەرگيز لە رێگەى گرووپەكانى نزيك لەخۆى بە هێرشكردنە سەر رياز، ياخود بيرە نەوتەكانى تواناى وەڵامدانەوەى هاوئاهەنگى سعوودى لەگەڵ ئيسرائيل نابێت، چونكە كردنى كارێكى لەوجۆرە دەبێتە وروژاندنى بەريەكەوتنى راستەوخۆ لەگەڵ واشنتن.
هەڵەى گەورەى واشنتن ئەوە بوو، كە پێى وابوو دەكرێت دۆزى فەڵەستين پشتگوێ بخات.
رياز نايەوێت كۆتايى بە رێككەوتن لەگەڵ تاران بهێنێت، كە ئەوە دەستكەوتێكە بۆ ئەو وڵاتە، لەو كاتەوەى پەيوەندييەكانيان دەستى پێكردۆتەوە، حووسيەكانى يەمەن كە لەلايەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەكرێن هێرشەكانيان بۆ سەر سعووديە راگرتووە.
دواى چەندين ساڵ لە شەڕێكى سەخت لە يەمەن، ئێران و سعووديە پێكەوە ئاگربەستيان راگەياند، لايەنەكانى يەمەن گەيشتنە رێككەوتنێكى هەميشەيى، ئەو ئاساييشە نوێيە كاريگەرى لەسەر ئامانجە ئابوورييەكانى سعووديە هەبوو، چونكە مەترسى هێرشە مووشەكييەكانى سەر پاڵاوگە نەوتييەكان و ژێرخانى ئابوورى سعووديە نەما. لە ئەنجامى نەمانى ئەو مەترسييە سعووديە لەگەڵ روانينى ئيسرائيل بۆ درووستكردنى بەرەيەكى هاوبەشى سەربازيى و هەواڵگريى بۆ لاوازكردنى هەژموونى ئێران لەو ناوچەيە يەكى نەدەگرتەوە، لە مانگى ئادارى ئەمساڵ ئێران و سعووديە كاريان لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى هەردوو وڵات لە رێگرەى كردنەوەى باڵيۆزخانەكانيان و ئاسانكارى گشت بۆ هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕى كلتوورى دوولايەنە كرد.
لە ساڵى رابردوو ئێران بەكردەيى بە تەواوى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيمارات و كوێت ئاسايى كردەوە، گفتوگۆشى لەگەڵ ميسر و ئوردن و بۆ دەستپێكردنەوەەى پەيوەنديەكانى دەست پێ كردبوو.
رێككەوتنى بەرگرى ئەمەريكى سعوودى سەرچاوەى نيگەرانييەكانى تاران بوو، بەڵام ئەگەرێكى بەهێز نەبوو بەشێوەيەكى ئەرێنى لەگەڵ هيچ هەنگاوێك بێت كاريگەريى لەسەر پەيوەندييە ديپلۆماسى و ئابوورييەكانى لەگەڵ رياز و وڵاتانى كەنداو هەبێت، مادام نەبێتە هۆى درووستكردنى رێكارى ئەمنيى ناوچەيى بۆ لاوازكردنى هێزى.
بەرەى دژە ئێران لە کەنداو شکستى هێنا
لە ميانەى بەشدارى ئێران لە پرسە دوولايەنى و ناوچەييەكان لە هەوڵەكانى بۆ گەيشتن بە رێككەوتنى گەورە لەگەڵ ئەمەريكا سعووديە دەتوانێت مقاوەمەى ئێرانى بۆ هەر رێككەوتنێكى ئەمەريكى كەم بكاتەوە، بەڵكوو تەنانەت دەتوانێت رێگەيەكيش بۆ رەزامەندى تاران بە درووستكردنى سيستەمێكى نوێى ناوچەيى بەدەست بهێنێت.
ئەگەريش هەيە واشنتن بەو هەوڵانەى رياز بۆ هێشتنەوەى تاران لە ريزى خۆى رازى نەبێت، كە لە رێگەى سازشى ديپلۆماسى و سوودى ئابوورى دەيدات، ئێران يەكێكە لە ركابەرە سەرەكييەكانى ئەمەريكا، دوژمنى سەرەكى ئيسرائيلە، بەڵام ئەمەريكا ناتوانێت رێگرى لە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئێران و دراوسێ عەرەبەكانى بكات. لەگەڵ زيادبوونى هێزى بەرەى مقاوەمەى ئێرانى، سعووديە و توركيا و ئيمارات بڕياريان دا پێويستە ئێران لەو ناوچەيە بهێندرێت بۆ پارێزگارى لە ئاسايشى خۆى، ئەوان لە رێگەى پەيوەنديى لەگەڵ تاران ئەگەر ئێران بەرژەوەندييەكى قووڵى لە درووستكردنى پەيوەندى دوو لايەنە لەگەڵ ئەو وڵاتانە هەبێت، باشتر دەتوانن بۆ پارێزگارى لە ئاسايشى خۆيان لەگەڵى رێككەون.
پێويستيش ناكات ئەمەريكا هەوڵى رێگرى لەو ئاساييكردنەوە بدات، ئەگەر ئەو ئاراستەى جيهانى عەرەبى هەوڵى چەسپاندنى دەدات سەركەوێت، ئەوا لە رێگەى كەمكردنەوەى ئاڵۆزييە ناوچەييەكان خزمەتى بەرژەوەندييەكانى ئەمەريكاش دەكات، ئەمەريكاش بۆ فۆكەس خستنە سەر ئاسيا و ئەوروپا ئازاد دەبێت، بۆيە لەسەر ئەمەريكا پێويستە خزمەتى ئەو سيستەمە نوێيە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بكات بۆ لەخۆگرتنى تمووحەكانى ئێران، لەبرى هەوڵدان بۆ درووستكردنى هاوپەيمانييەكى دژ بە ئێران، بۆ كردنى ئەو كارەش پێويستە واشنتن هانى سعووديە و وڵاتانى ديكەى كەنداو بدات پەيوەندييە ديپلۆماسى و ئابوورييەكانيان لەگەڵ ئێران قووڵ بكەنەوە، ئەوەش لە پێناو گرەنتى رەزامەندى ئێرانى بۆ چارەسەركردنى هەميشەيى دۆزى فەڵەستين و راگرتنى ئاڵۆزييەكانى وڵاتانى شام.چونكە لاى كەمى بە بێ رەزامەندى ناڕاستەوخۆى ئێران گەيشتن بە چارەسەركردنى دۆزى فەڵەستين زەحمەتە، هەر رێككەوتنێكيش لەگەڵ تاران نەمرى زياتر دەنونێت، چارەسەكردنى دۆزى فەڵەستين بۆى هەيە ئێران بە لە قۆستنەوەى ئەو دۆزە بێ بەش دەكات، دەنگە توندڕەوەكانى فەڵەستين هەژموونيان نامێنێت، دەرفتى سياسى بۆ وڵاتانى عەرەبى دەرەخسێت پەيوەندييەكانيان لەگەڵ ئيسرائيل بەهێزتر بكەن.
لە لێوارى گەڕانەوە
دۆسيەك هەيە تا ئێستا ئيسرائيل و ئەمەريكا و زۆرينەى وڵاتانى عەرەبى لەسەرى كۆكن، ئەويش پرۆگرامى ئەتۆمى ئێرانە، هەموولايەنەكان پێيان وايە بەردەوامى فراوانبوونى ئەو پڕۆگرامە ئەتۆمييە، يەكێكە لەو رووداوانەى بۆتە تێكدانى سەقامگيرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لەگەڵ نزيكبوونەوەى تاران لە بەرهەمهێنانى چەكى ئەتۆمى، ئيسرائيل هێرشە نهێنييەكانى بۆ سەر تاران چڕكردەوە، راشيگەياند ئێران خەريكە چەكى ئەتۆمى بەرهەم دەهێنێت، ئيسرائيل نزيك بوو راستەوخۆ هێرشى بكاتە سەر ئێران، ئەوەش كارێك بوو بۆى هەبوو زۆر بەخێرايى و بەراستەوخۆ ئەمەريكا بخاتە ململانێ لەگەڵ تاران.
ئەگەر رياز و واشنتن پەيماننامەى بەرگرى واژۆ بكەن، ئەوا هەر جەنگێك رووبدات سعووديە دەبێتە لايەنێك، پاشان ئەو جەنگە لە وڵاتانى شام دەردەكەوێت، بە هەمان شێوە لە كەنداوى عەرەبى دەردەكەوێت، لێكەوتەى خراپيشى لەسەر هەردوو ناوچە و ئابوورى جيهانى دەبێت.
ئەمەریکا پەلەیەتى لە زوو کۆتاییهێنان بە جەنگى غەزە
لە سەرەتاى ساڵى (2021) كاتێك جۆ بايدن هاتە سەر دەسەڵات ئێران و ئەمەريكا هەوڵيان دا رێككەوتنێكى نوێى ئەتۆمى واژۆبكەن، بەڵام شكستى هێنا، هێرشەكانى حەوت ئۆكتۆبەر واى كردووە گەيشتن بە رێككەوتنێكى نوێ نيمچە ئەستەم بێت، بەڵام تاران و واشنتن بە چڕى كاريان لەسەر رێگرى لە ئاڵۆزييەكانى پێش حەوتى ئۆكتۆبەركرد، رێككەوتنى لەسەرەخۆيان تا ئاستێكى باش جێگيربوو، ئەوەشى دەردەكەوێت ئەو رێككەوتنە ئەتۆمييە نا فەرمى بووە، بۆ نموونە تا ئێستا كاريگەرى هەيە، گرووپەكانى نزيك لە ئێران چەندين مووشەكيان ئاراستەى بنكەكانى ئەمەريكا كردووە، بەڵام كەمێك لە ئاماژەكان بۆ ئەوەن هەريك لەو دوولايەنە دەيەوێت دژايەتى لايەنى بەرانبەر بكات، ئەو هێرشانە بۆ دەرخستنى پاڵپشتى غەزە و هۆشداريدان بوو بە ئەمەريكا كە رێككەوتنى نافەرمى شكست دەهێنێت، هەروەها گورزەكانى ئەمەريكاش لەسەر هەڵوێستەكان بوو، كە بۆ رازيكردنى جەماوەى ناوخۆى بوو، هانى وەڵامدانەوەى هێرشەكانى تارانيان دەدا. سەبارەت بە واشنتن ئەو ئاڵۆزييە لەگەڵ ئێران دەگۆڕێت بۆ سەرچاوەى سەربازى و ديپلۆماسى دوور لە ململانێى ئەمەريكا لەگەڵ چين و رووسيا، لەلايەكى ديكەشەوە سەركردەكانى ئێران نايانەوێت بە هۆى ململانێيەك ئابووريان وێران بێت، كە ئەگەر هەيە دەسەڵاتەكەشيان بڕووخێت.
ئەگەرى بەهێز ئەوە هەيە لاى كەمى ئارامييە رێژەييە تاوەكوو هەڵبژاردنەكانى ئەمەريكا لە ساڵى داهاتوو بەردەوام بێت، بەڵام ئەگەرى گەڕانەوەى دۆناڵد ترمپ، سەرۆكى پێشووى ئەمەريكا بۆ پۆستەكەشى واتا تاران و واشنتن كاتێكى زۆريان بۆ گەيشتن بە رێككەوتنێكى نوێ لەبەردەست نييە. تەنانەت ئەگەر بايدنيش سەركەوتێتەوە پێويستە ئەو دوو وڵاتە پێش مانگى تشرينى يەكەمى ساڵى (2025) چارەسەرى بەرەنگاربوونەوەى ئەتۆمى نێوانيان بكەن، كاتێك كە تواناى هەر پێگەيەك لەسەر دووبارە گێڕانەوەى سزاكان كۆتايى دێت، كە نەتەوە يەكگرتووەكان بەگوێرەى بڕيارێك لە (2015) بڕيارى لەسەرداوە و دۆناڵد ترەمپ پاشەكشەى لێى كردووە.
ئەگەر ئەمەريكا و هاوپەيمانە ئەوروپييەكا پێش ئەوە سزاكانى نەتەوە يەكگرتووەكان نەگێڕنەوە، ئەوا ناتوانێنن جارێكى ديكە ئەو سزايانە جێبەجێ بكەن، ئەگەرى بەهێزيش ئەوەيە چين رووسيا مافى ڤيتۆ دژ گێڕانەوەى سەپاندنى هەر كۆتوبەندێك لە داهاتوو بەكاربهێنن، كە پێويستە بەرێگەى ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى تێپەڕێت، بەڵام بۆچى رۆژئاوا گێڕانەوەى كۆتوبەندەكانىئ هەڵبژارد، ئەوەش لەكاتێدايە ئێرانيش هۆشدارى داوە كە لە پەيماننامەى قەدەغەكردنى چەكى ئەتۆمى پاشگەز دەبێتەوە، ئەوەش پێشەكييەكى ئاشكرايە بۆ بونيادنانى چەكێك كە قەيرانێكى گەورەى نێودەوڵەتى لێ دەكەوێتەوە، كەواتە واشنتن و هاوپەيمانەكانى پێش ئەوەى بڕيارى خۆيان بدەن، رێككەوتنێكى نوێيان دەوێت.
ئێران لە سەرکەوتنى ئەتۆمى نزیک دەبێتەوە
بۆ گەيشتن بە رێككەوتنێكى نوێ پێويستە ئەمەريكا و ئێران دانوستاندنەكانى ڤيێنا زيندوو بكەنەوە، كە لە مانگى ئابى ساڵى دواين جاربوو وڵاتانى بەشدار لە گفتوگۆ ئەتۆمييەكان كۆبوونەوە، سەرەڕاى ئەو جەنگەى لە غەزە هەيە، تا ئێستا ئامانجەكانيان وەك خۆيەتى، جگە لەوەش ئەمەريكا دەيەوێت سنوورێك بۆ بڕ و چۆنيەتى يۆرانيۆمەكەى ئێران دەتوانێت بەرهەمى بهێنێت دابنێت، هەروەها ئێرانيش پێويستى بەكاتە بۆ بەدەستهێنانى مادە بۆ درووستكردنى چەكى ئەتۆمى و دەستبەكردنى چاودێرى توندى نێودەوڵەتى بۆ پڕۆگرامە ئەتۆميەكەى ئێران، لە لايەكى ديكەشەوە تاران تا ئێستا پێويستى بە سووكردنى سزا ئابوورييەكانە.
بەڵام بە پێچەوانەى ساڵى رابردوو پێويستە ئەمەريكا هەماهەنگى گفتوگۆ ئەتۆمييەكان بكات لەگەڵ چڕكردنەوەى هەوڵەكانى سعووديە بۆ كەمكردنەوەى ئاڵۆزييەكان لەگەڵ تاران، دواى هەموو شتێك ئەو دووە پەيوەستن بە يەكەمەوە، سەركەوتنى گفتوگۆى ئەتۆمى دەبێتە هۆى كەمكردنەوەى ئاڵۆزييەكانى نێوان تاران و ئەمەريكا، ئەوەش يارمەتيدەر دەبێت بۆ گفتوگۆكانى سعووديە بۆ بەدەستهێنانى هەمان شت لەگەڵ ئێران، بەو هۆيەوە سەركەوتنى گفتوگۆى نێوان تاران و رياز ئێران متمانەى زياتر بە رێككەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئەمەريكا دەدات، هەر رێككەوتنێكى ئەتۆميش لەگەڵ سعووديە ئەو سنوور و كۆتوبەندەكانى نيمچە رێككەوتنەكەى لەگەڵ ئێران لەخۆى دەگرێت، پێچەوانەى ئەوە، دەكرێت دەستوەردانى هەردوو وڵات بەردەوام بێت لە ئاڵۆزييەكان بە جۆرێك هەر وڵاتێك كار لەسەر پێدانى توانا ئەتۆمييەكانى بەجدى كەمتر دەكات بۆ گەيشتن بەو كاروانە.
لە كورتمەودا پێويستە ستراتيژى واشنتن لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تەركيزى لەسەر كۆتاييهاتنى جەنگى غەزە و دۆزينەوە رێگەيەك بێت بۆ سەقامگيرى ناوچەيى، بەڵام لە درێژمەودا پێويستە ئەمەريكا كار لەسەر رووانين بۆ دوورتر لە فەڵەستين و ئێران بكات، پێويستە مامەڵە سياسييەكانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەگەڵ چينيش بێت، كە ركابەرێكى سەرەكى نێودەوڵەتى ئەمەريكايە.
لە (10) ساڵى رابردوو ئابوورى چين لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەشێوەيەكى بەرچاو زيادى كردووە، پەكين بەشێوەيەكى فراوان پشتى بە وڵاتانى كەنداو و هاوكارييەكانى وزە بەستووە، كەنداوى وەك دەروازەيەك بۆ فراوانكردنى تۆڕى بازرگانى و بەرهێنان لە ئەفريقيا بەكارهێناوە، پەكين پێشنيارى بۆ ئيمارات و سعووديە بۆ بەدەستهێنانى زانيارى كردووە، بۆ نموونە چۆن دەستيان بگات بە تەكنەلۆژياى شاراوە و پشتى وزەى سەوز، كە ناكرێت ئەوانە لە رۆژئاوا بيكڕن، ئەوەش هاوكارى دەبێت بۆ سەركردايەتى پەرەپێدان لە كەنداو، هەروەك چين وەبەرهێنانى گەورەى راستەوخۆى لە كەنداو هەيە، بەتايبەت لەناو سعووديە، لەسەردەمى شى جين بينگ، سەرۆكى چين ئەو پەيوەندييە بازرگانييە لەگەڵ پشتێنە و رێگەى ئاوريشمى چينى يەكخرا، سەرۆكى چين بەهێزكردنى ئەو پەيوەنديەى كردە بەشێك لە وەڵامى هەوڵەكانى واشنتن بۆ سنوورداركردنى پەكين.
ئەمەريكا زانيارى تەواوى بە فراوانى پەيوەندييەكانى چين لەگەڵ وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەبوو، كاتێك سەرۆكى چين دەستپێشخەرى نێوەندگيرى بۆ ئێران و سعووديە كرد، ئەمەريكا بايەخەكانى بەهێزكرد، پێى وابوو چين دەيەوێت هەژموونى ئابوورى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەكاردەهێنێت، بۆ ئەوەى ببێتە هێزى سياسى و ئەمنى لەو ناوچەيە.
رێككەوتنى ئەمەريكى ــ سعووديى وەڵام بوو، رێگەيەكیش بوو بۆ رێگرى لە چوونى رياز بۆ بازنەى چين.
چین بە هەستيارييەوە وەڵامى پێشنيارەكانى واشنتن دەداتەوە
هەروەك پلانى واشنتن بۆ درووستكردنى رێڕەوێكى بازرگانى لە رێگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئامانجى شكستپێهێنانى پلانى پەكين بوو، رێڕەوێكى لەوجۆرە لەڕووى ئابوورييەوە ئەو ناوچەيە سوودمەند دەبێت، بەڵام ئامانجى سەرەكى لەو رێڕەوە بەرەنگاربوونەوەى دەستپێشخەرى پشتێنە و رێگەى ئاوريشمى چينە، كە لە ميانەيتنەوە داهاتووى ئابوورى بۆ ئەو ناوچەيە لەگەڵ هندستان و ئەوروپا قووڵ دەكرێتەوە، هەروەها بەستنەوەى سعووديە و ئيمارات بە ئيسرائيل يەخستنى ئابوورى ئيسرائيلە لەگەڵ ئابوورى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
كاتێك ئەمەريكا باسى لە درووستكردنى رێڕەوى ئابوورى هندستان رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەوروپا كرد، چين راگەياند، ئێمە پێشوازى لەو رێڕەوە دەكەين، بە مەرجێك نەبێت ئامرازێكى جيۆسياسى، ئەمەريكاش بەكردەيى هەنگاوى بۆ ئەو خاڵە دەنا.
بۆى هه‌یه دابه‌شكردنى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له نێوان ئه‌وانه به‌شێك له رێرٍه‌وى ئابوورى پێكبهێنێت، ئه‌وانه‌شى به‌و جۆره نین: سیسته‌مێكن له‌گه‌ڵ دیدگاى ناوچه‌یى چین به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون.
په‌كین ده‌زانێت، فشارى ئیداره‌ى بایدن له پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل ــ سعوودیه‌یه، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى چین له‌گه‌ڵ ئێرانى و سعوودیه‌كان.
چین له دۆخێك نییه رێگه‌ى بدات شكست به پلانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بهێنێت، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه به‌شدارییه ئابوورییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچه‌یه سسته، له بۆشایى جیۆسیاسى ئێستا ئه‌و به‌شه‌دارییه به‌رده‌وام ده‌بێت له قووڵكردنه‌وه و فراوانكردن.
سعوودیه بژارده‌ى نێوان چین و ئه‌مه‌ریكاى ناوێت، به‌ڵام له پرسى ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین له‌وانه‌یه ریاز تا ئێستاش هاوڕاى پلانى واشنتن بێت، چونكه تمووحه‌كانى ریاز به هێزده‌كات بۆ باشكردنى پلانى ئابوورى وڵاتى ناوچه‌كه، له ئه‌نجامى ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت وڵاتانى عه‌ره‌بى كه دژ به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستن له ده‌ورى جه‌مسه‌رى سعوودیه كۆده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا یه‌ك ده‌گرێته‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌شى زیادبوونى سه‌قامگیرى ناو وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له نێوان خۆیان.
به‌ڵام زیادبوونى ئه‌گه‌رێكه كه هه‌ریه‌ك لایه‌ندارى پێشنیاركراو بكڕێت، پێویسته ئه‌مه‌ریكا كارى زیاتر بكات، كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنێكى فراوان ده‌ستبه‌ر بكات.
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى دیدگاى ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكات، ئه‌و ناوچه‌یه بۆ چه‌ند به‌شێك دابه‌ش ناكرێت، به‌ڵام ده‌رفه‌ت ده‌درێته هه‌موولایه‌نه كاركان، ئه‌وه‌ش له ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێت رێگه به‌و وڵاتانه‌ى رێڕه‌وى ئابوورى تێدایه بێنه پاڵ رێكاره ئابوورییه‌كانى دیكه.
هه‌روه‌ك رێكه‌وتنى گه‌وره پێویسته بۆ به‌هێزكردنى ئاسایشى ئیسرائیل و وڵاتانى دیكه‌ى عه‌ره‌بى ته‌نانه‌ت ئێرانیش، ده‌كرێت ئه‌و ئاساییشه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى لاوه‌كیش بێت پێشبخرێت، له رێگه‌ى رێككه‌وتنى نوێى ئه‌تۆمى و رێككه‌وتنى ناوچه‌یى نێوان ئێران و سعوودیه.
به‌ڵام پێویسته ئه‌مه‌ریكا بیر له رێككه‌وتنى ناوچه‌یى بكاته‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له‌گه‌ڵ سعوودیه كردوویه‌تى تێیپه‌ڕێت، ده‌كرێت ئه‌و رێككه‌وتنانه ببنه هۆى گره‌نتى ئاسایشى ئه‌مه‌ریكى بۆ وڵاتانى دیكه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویست كۆتوبه‌ند و هێڵه سووره‌كان دابنێت، ناكرێت واشنتن به ئاسانى به‌رده‌وام بێت له هاوكارى هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كان به چه‌ك، وه‌ك پێش حه‌وتى ئۆكتۆبه‌ر كردوویه‌تى، له‌برى به‌هێزكردنى سه‌قامگیرى هانى ئه‌و سیاسه‌ته هانى پێشبڕكێى پڕچه‌كردن و جه‌نگى ناوچه‌یى دا.
وڵاتانى کەنداو رێگە نادەن سعوودیە لە کەنداو باڵادەستبن
به‌ده‌ر له‌و كارانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات، به‌ره‌نگاریه‌ك له رووانینى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست هه‌یه، کە ئێران له دژایه‌تى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت، دراوسێكانى سعوودیه ئاماده‌ى ئه‌وه نین سعوودیه له كه‌نداو باڵاده‌ست بێت، جگه له‌وه‌ش توركیا و ئیسرائیل حیساب بۆ كۆكردنه‌ى ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته له ده‌ستى سعوودیه ده‌كه‌ن، كه واتاى چى ده‌گه‌یێنێت، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونى ئه‌مه‌ریكا به سعوودیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى واتاى چییه؟ به‌مه‌ش كاردانه‌وه‌كان چى ده‌بێت، ئه‌گه‌رى به‌هێز ئه‌وه‌یه به جۆرێك بێت واشنتن چاوه‌ڕوانى نه‌كات.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌موو ئه‌و وڵاتانه هێزى زیاتریان ده‌وێت، ئه‌وه‌شى زیاتر ده‌یانه‌وێت پارێزگارییه له سه‌قامگیرى سیسته‌مه‌كانیان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له یدێك هاوبه‌ش بن، كه كۆتایى به ململانێ ناوچه‌ییه‌كان بهێنێت و په‌ره‌پێدانى ئابوورى به‌هێز بكات، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ش فشاره ناوخۆییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه راده‌ست بكرێت له كۆتایى قبووڵى ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ركه‌وێت، ئه‌مه‌ریكا پێویستى به رازیكردنى ئیسرائیل ده‌بێت، كه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و به‌ربه‌ستانه بێت له‌به‌رده‌م هاووڵاتیانى فه‌ڵه‌ستینى.هه‌روه‌ك پێویسته له‌سه‌ر واشنتن له بازنه‌یه‌كى فراوانتر چاره‌سه‌رى ناخۆشییه‌كانى بكات، له‌برى پشتگوێخستنى دۆزه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش له میانه‌ى هاوكارى بۆ درووستكردنى رێگه‌یه‌كى متمانه‌پێكرد بۆ داهاتووى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین.
پێویسته مامه‌ڵه‌ى واشنتن له‌گه‌ڵ ئاڵنگه‌رییه‌كانى ئێران له میانه‌ى سڕكردنى پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى و سنوورداركردنى تۆڕى گرووپه ناوچه‌ییه‌كانى سه‌ربه‌خۆى بێت، چ له رێگه‌ى گرتنه‌به‌رى وه‌ڵامى توند بێت، چ له میانه‌ى هه‌نگاونان بێت بۆ دانانى سنوورێك بۆ ئاڵۆزییه‌كان، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌مه‌ریكا رێڕه‌وێكى بازرزگانى بكاته‌وه هاوكار بێت له ئابوورى كشتو‌كاڵى ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌بێت ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێت، ئه‌وكاته‌ش واشنتن هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكى ئێستاى نامێنێت.
سەرچاوە: مەرکەزى ناتوور
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment