ئیدارەى ئەمەریکا هەڕەشەى سزادانى تورکیا دەکات تورکیە
ئیدارەى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا بە پاساوى هاوکارى حەماس و پاڵپشتى رووسیا هەرەشەى سزادانى چەندین کۆمپانیا و کەسایەتییەکى تورکیا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/ تشرینى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمەریکى ئاشکراى کردووە ئیدارەى واشنتن هەڕەشەى لە چەندین کۆمپانیا و کەسایەتى تورکى کردووە، کە بیانخاتە لیستى سزاکان، بە تۆمەتى هاوکارى رووسیا و بزووتنەوەى حەماس.

بریان نیلسۆن، جێگرى وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکا، لە پەراوێزى کۆبوونەوەى لەگەڵ تورکیا رایگەیاندووە، ئێمە سوورین بە هەماهەنگى لەگەڵ تورکیا هەموو هەوڵێک بدەین بۆ راگرتنى ئەو هاوکارییانە، بەڵام ئەگەر ئەوەش نەکرێت ئێمە ئامادەین بە تەنیا مامەڵە بکەین.

سەبارەت بە بزووتنەوەى حەماس نیلسۆن جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو کارە زۆر خراپە، چونکە هەر هێرشێکى داهاتووى حەماس پاڵپشتى یا هاوکارى تورکیا لەخۆى دەگرێت.

سەرەتاى ئەو مانگە، ئەناتۆلى ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆى رووسیا لە ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا لیستى سزاکانى دژ بە مۆسکۆ فراوان دەکات، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، وانشنتن بە راستەوخۆ هێرشێکى بۆ سەر رووسیا دەست پێکردووە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى رووسیا لە مانگى ئادارى ساڵى داهاتوو فشارەکانى ئەمەریکا بۆ سەر رووسیا زیاتر دەبێت.

لەدواى هێرشى رووسیا لە مانگى شوباتى ساڵى رابردوو بۆ سەر ئۆکراینا ئەمەریکا گەمارۆى خستۆتە سەر مۆسکۆ، فشاریش لە وڵاتانى جیهان دەکات گەمارۆ بخەنە سەر رووسیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین