سوپاى ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر کەرتى غەزە دەست پێکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل بە فەرمى دەستپێکردنەوەى هێرشەکانى بۆ سەر کەرتى غەزە و کۆتایى ئاگربەستى لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس رایگەیاند.

ئەمڕۆ هەینى (یەک/ کانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، ئەفیخاى ئەدرەعى، گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس رێککەوتنەکەى پێشێل کردووە، موشەکى ئاراستەى خاکى ئیسرائیل کردووە، سوپاى ئیسرائیل بە فەرمى هێرشەکانى بۆ سەر کەرتى غەزە بۆ بەرەنگاربوونەوەى حەماس دەست پێدەکاتەوە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتەبێژەى سوپاى ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات چەندین مووشەک لە غەزەوە ئاراستەى ئیسرائیل کراوە.

لەدواى راگەیاندنى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە، جارێکى دیکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى سوپاى ئیسرائیل گەڕانەوە خان یونس و رەف.

بەگوێرەى پەیامنێرى ئاڕتى رۆژهەڵات و ناوەڕاستى کەرتى غەزە  و دەوروبەرى شەقامى ئەلبادى و دەوار ئەبوو عولبە و باکوورى غەزە بۆردوومان کراون.

سەبارەت بە زیانەکانیش لەو بۆردوومانە ژمارەیەک بریندار گەیشتونەتە نەخۆشخانەى ئەو شارە، کە بەهۆى بۆردوومانەکانى باکوورى غەزە برینداربوونە.

لە هەفتەى رابردوو بە نێوەندگیرى قەتەر و بە چاودێرى میسر و ئەمەریکا ئیسرائیل و حەماس ماوەى چوار رۆژ ئاگربەستیان راگەیاند، دواترین درێژکرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین