توركيا و سعوديه‌ له‌بوارى كشتوكاڵيدا ڕێككه‌وتنى نوێ واژۆده‌كه‌ن تورکیە

نوچه‌ نێت

به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشه‌وچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و سعوديه‌ وه‌زيرى كشتوكاڵى توركيا رايگه‌ياند، ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتنى هاوكاریمان له‌نێوان توركيا سعوديه‌ له‌ بوارى كشتوكاڵمان واژۆكرد.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (سێى/كانوونى يه‌كه‌م/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، ئيبراهيم يوماكلى، وه‌زيرى كشتوكاڵى توركيا له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لفه‌دلى، وه‌زيرى ژينگه‌و ئاو كشتوكاڵى سعوديه‌ كۆبوونه‌وه‌، يوماكلى له‌ لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆى له‌ سۆشيال ميديا رايگه‌ياند، ئه‌مرۆ توانيومان ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتنى هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بوارى كشتوكاڵى واژۆبكه‌ين، هيواخوازم سوودى هه‌بێت بۆ هه‌ردوو وڵات.

به‌پێى ئه‌و راگه‌يێنراوه‌ى وه‌زاره‌تى توركيا له‌ياداشتنامه‌كه  كه‌رتى كشتووكاڵى هه‌ردوو وڵات گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ گۆرانكارى كه‌ش و هه‌وا، هه‌ربۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ده‌يانه‌وێت زياتر په‌ڕه‌ به‌ پێشخستنى ته‌كنه‌لۆجيايانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندى به‌ گۆرانى كه‌ش و هه‌واهه‌يه‌ له‌ بوارى كشتوكاڵى بده‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌يێنراوه‌كه‌دا باس له‌مه‌ش ده‌كا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كراوه‌ بۆ ته‌كنيكييه‌كانى دواى دروێنه‌ و به‌رهه‌مى كشتوكاڵى و پرسى ته‌ندروستى و به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مهێنانى به‌ربوومه‌كانيانبووه‌، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌مانه‌ش دڵنيابوون له‌ دابينكردنى به‌رهه‌مه‌كانى كشتوكاڵى و ماسيگرتن و په‌ره‌پێدانى كواليتى سياسه‌ت له‌ كشتوكاڵ بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین