سه‌رۆكى جه‌هه‌په پێشنيارى هاوكارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆى توركيا بۆ سه‌رۆكى ئى پارت ده‌كات
نوچه نێت
ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه (سێ/كانوونى يه‌كه‌م/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه، هه‌ردوو سه‌رۆكى پارتى جه‌هه‌په و ئى پارت كۆبوونه‌وه، ئۆزێل رايگه‌ياند كه ڕێز له‌بڕيارى ده‌سته‌ى كارگێرى پارتى ئى ده‌گرن كه برياريانداوه به‌ته‌نيا بێ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هيچ پارتێك هاوپه‌يمانى دروست بكه‌ن به‌شدارى له (81) پارێزگا بكه‌ن، بۆ مه‌به‌ستى هاوكارى كردنى يه‌كترى سه‌رۆكى جه‌هه‌په داواى له سه‌رۆكى ئى پارت كرد پێداچوونه‌وه به بڕياره‌كه‌يان بكه‌ن.
ئه‌كشنار له وه‌ڵامى داواكاره‌كه‌ى ئۆزێڵى رايگه‌ياند، ئێمه پارتێكى ديموكراسين، به پێچه‌وانه‌ى پارتى مه‌هه‌په‌ين، له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردووش ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمانيمان به‌ستووه له‌گه‌ڵ شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌رمێز به بڕيارى ده‌سته‌ى كارگێرى پارته‌كه‌م بووه‌و هه‌ربۆيه‌ش پێشنيارى ئه‌م جاره‌ى جه‌هه‌په ده‌گه‌ينمه ده‌سته‌ى كارگێرى.
چاوه‌رواندەکرێت دووشەممە سه‌رۆكى ئى پارته له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێرى گفتوگۆ لەسەر داواكه‌ى سه‌رۆكى جه‌هه‌په ده‌كه‌ن، کە ئایا قبووڵ دەکرێت ياخود نا، چونكه له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك ئۆزێڵ رايگه‌ياند، "هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه چاوه‌روانى سه‌ركه‌وتن له ئۆپۆزسيۆن ده‌كات نه‌ك دۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێمه نامانه‌وێت وه‌ك هاوپه‌يمانى نه‌ته‌وه له‌هه‌موو شاره‌كان هاوپه‌يمان بين به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت هاوكارى كۆبوونه‌وه‌ى ناوخۆى له‌م چوارچێوه‌يه ئه‌نجام بده‌ين له‌ئێستادا له‌هه‌ندێك شوێن رێكخراوى حزبه‌كان به‌يه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment