ئیسرائیل هەڕەشە لە قەتەر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

بەگوێرەى راپۆرتێکى ناوەندى ئۆراسیا ریڤیۆ، بەرپرسى مۆسادى ئیسرائیلى هەڕەشەى لە بەرپرسانى قەتەرى کردووە، لە بەرانبەردا بەرپرسانى قەتەریش رایگەیاندووە، ئەوان دەستبەردارى نێوەندگیرى و رۆڵى ئاشتیانە نابن. ئەڵتاف مۆتى لە راپۆرتێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، جەنگى غەزە کاریگەرى لەسەر ناوچەکە دەبێت,

ئەمڕۆ دووشەممە (چوار/ تشرینى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (خەلیج جەدید) بڵاوى کردەوە، ئەڵتاف مۆتى لە راپۆڕتێکدا کە لە ناوەندى ئۆاسیا ریڤیوو بڵاوى کردۆتەوە باس لەوە دەکات، سەرەڕاى ئەوەى قەتەر پەیوەندییەکى بەهێزى لەگەڵ حەماس هەیە، هاوکارى مرۆیى پێشکەشى کەرتى غەزە کردووە لە نێوندگیرى حەماس و ئیسرائیل رۆڵى سەرەکى هەبوو، بەڵام ئیسرائیل هەڕەشەى یەکلاکردنەوە حیسابات لەگەل دەوحە دەکات.

بەرسێکى ئیسرائیلى بە رۆژنامەى هارتسى راگەیاندووە، دیڤید بارنیا، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى ئیسرائیلى لە مانگى رابردوو بە بەرپرسانى قەتەرى راگەیاندووە، ئیسرائیل چاوپۆشى لە دەستوەردانى قەتەر لەو ناوچەیە ناکات و ئەگەر لە پاڵپشتى ئیسرائیل بەردەوامبن، ئەوا هەموو رێکارێک دژ بە بەرژەوەندییەکانتان دەگرینەبەر.

لە بەرانبەردا قەتر رایگەیاندووە، ئێمە دەستبەردارى رۆڵى خۆمان یاخود پاڵپشتى دۆزى فەڵەستین نابین، ئیسرائیلیشیان بەوە تۆمەتبارکردووە کە پێشێلى ئاگربەستى مرۆیى کۆمەڵگەى نیشتەجۆبوونى حەمەیان کردووە، کە سێ هەزار خێزانى تێدا نیشتەجێیە و قەتەر هاوکاریان دەکات.

حکومەتى قەتەرى لەگەڵ میسر و تورکیا و ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و گۆڕینەوەى دیلەکان کاردەکات و میواندارى ئیسرائیل و حەماسى لە دەورحە کرد بۆ گفتوگۆى ناڕاستەوخۆ

ئەو ئاڵۆزییانەى قەتەر و ئیسرائیل ماوەیەکى زۆرە بەردەوامە، ئەگەریش هەیە کاریگەرى نەرێنى لەسەر سەقامگیریى و ئاسایشى ئەو ناوچەیە بەجێبهێڵێت و توندوتیژى تێیدا سەرهەڵبدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین