تورکیا و یۆنان جارێکى دیکە لێک نزیک دەبنەوە وەرگێڕان

نوچه‌ نێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

کارۆلین رۆز، چاودێرى سیاسى لە پەیمانگەى نیولاینز، راپۆرتیکى شیکارى بڵاوکردۆتەوە، تێیدا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکانى یۆنان و تورکیا و ئاساییکردنەوەى ئەو پەیوەندییانەى نێوان، لە رێگەى کۆبوونەوەى بەرپرسانى باڵاى هەردوو وڵات لە حەوتى ئەم مانگە بەرێوەچوو، کە هەر یەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و کریاکوسمیتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانى یۆنان، لە خشتەى کارەکانى ئەو دیدارە هیچ شتێک لەسەر مێزى گفتوگۆ دوورنەخرایەوە.

لەو چەند ساڵەى رابردوو تورکیا و یۆنان چەندین جار هەوڵیان داوە پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمایەکى سەقامگیرتر بونیاد بنێن، بەڵام هەمیشە پەیوەندییەکانى نێوان زوو تێکچۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمجارەش هیچ هۆیەکى گرنگ نییە بۆ بەدیهێنانى ئەو لێکنزیکبوونەوە هەمیشەیە.

بە گەڕانەوە بۆ ململانێى مێژوویى نێوان هەردوو وڵات، لە نیو دەسەى داربردوو چەندین بەریەکەوتنى سەربازیى لەنێوان ئەنقەرە و ئەسینا روویداوە، ئەوەشى کە پەیوەندى زۆر بەهێزى بە ململانێکانى نێوانییانەوە هەیە دوورگەى قوبرسە لە دەریاى ناوەراستە، کاتێک لە (1974) یۆنان کودەتایەکى سەربازى تێدا کرد، بۆ ئەوەى دابەشکردنى ئەو ناوچانەى بە تورکى قسە دەکەن لەو دوورگەیە بەو ناوچانەى بلکێنێت، کە بە یۆنانى قسە دەکەن، بەڵام ئێستا کۆمارى قوبرسى باکوور تورکەکان دەسەڵاتیان هەیە و ئەنقەرە پاڵپشتیان دەکات.

سەرەڕاى ئەوەى حکومەتى قوبرسى و یۆنان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دانیان بە قوبرسى باکوور نەناوە، بەڵام تورکیا لە ئاوەکانى دەوروبەرى قوبرس گازى سرووشتى دۆزیتەوە، بۆ دروستکردنى فشار لەسەر یۆنان و یەکێتى ئەوروپا کەشتییە جەنگییەکانى بردۆتە ئەو ناوچەیە.

لە (2010) ئەنجوومەنێکى هاریکارى لەسەر ئاستى باڵا بۆ دانانى سنوورێک بۆ ئاڵۆزییەکانى نێوان وڵاتە دیاریکراوەکان و چارەسەرى ناکۆکییەکانیان دامەزرا، بەڵام سەرەڕاى کۆبوونەوەکانى (2013 و 2014 و 2016) لە چارەسەرکردنى ناکۆکییەکان سەبارەت بە بازرگانى و مافەکانى دۆزینەوە و پەرەپێدانى گاز لە رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست شکستى هێنا، لە رووى سەربازییەوە دوورگەى ئیجە بەهێزکرا، لە (2015) قەیرانى کۆچى نایاسایى سەرى هەڵدا، جگە لە دۆسیەى قوبریش، ئەو ئەنجوومەنە دواتر لە  (2016) جارێکى دیکە کۆبوونەوە.

لەکۆتایى (2020) پەیوەندییەکانى یۆنان و تورکیا گەیشتە نزمترین ئاست، ئەوەش ئەو کاتەبوو کە تورکیا کەشتى دۆزیینەوەى کێڵگەى گازى سرووشتى رەوانەى کەناراوەکانى باکوورى قوبرس کرد، کە ناوچەى جێ ناکۆکە، ئەوەش لەترسى درووستبوونى ئەمری واقیعى تورکى بوو، بۆیە یۆنان و وڵاتانى پاڵپشتى لەو هەڵوێستەى لە دەریاى ناوەند، کە بریتى بوو لە (میسر، ئیسرائیل، فەرەنسا، ئیتاڵیا) کۆڕبەندى گازى رۆژهەڵاتیان بۆ هەماهەنگى پڕۆسەى دۆزینەوە و بەرهەمێنان و وەبەهێنانى گازى سرووشتى بەبێ تورکیا دامەزراند.

لەهەمانکاتدا حکومەتى تورکیا بە واژۆکردنى رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێک لە دوو حکەومەتە ناکۆکە لە لیبیا بۆدیارییکردنى سنوورە ئاوییەکانى نێوانیان بەرەنگاریان بۆوە.

لە ماوەى رابردوو یۆنان فشارى خستە سەر کۆنگرێسى ئەمریکا تاوەکوو فڕۆکەى پێشکەوتوو لە جۆرى (ئێف 16) بە تورکیا نەفرۆشێت، کە چەندین ساڵە سوورە لەسەر نوێکردنەوەى هێزە ئاسمانییەکانى.

فاکتەرەکانى نزیکبوونەوەى تورکیا و یۆنان

سەرەڕاى ئەو مێژووە ئاڵۆزە، ئەو دۆخەى ئێستا پاڵى پێوەنان لێک نزیکبوونەوە، دەرفەت بدەن بە یەکترى، سەبارەت بە ئەنقەرە، فاکتەرى سەرەکى ئابوورییە، ئەوەش لەدواى ئەوە هات کە هەڵاوسان بە شێوەیەکى بەرچاو بەرزبۆوە، بانگى ناوەندى پێشبینى دەکات لە کۆتایى ئەمساڵ بگاتە لە 65%..

ئەو گۆڕانکارییانەى تیمى نوێى حکومەتى تورکیا لە وەزارەتى دارایى و بانکى ناوەندى گۆڕانێکى گەورە بوو بەرەو سیاسەتى کلاسیکى دراو بۆ کۆنتڕۆڵى هەڵاوسان لە تورکیا، بەڵام ئەنجامەکەى بریتى بوو لە فشارکردن لەسەر سیاسەتى ئەردۆغان و زیادبوونى مەترسییەکانى رووبەڕووى تورکیا دەبنەوە لە خواستە دەریاییە ناوچەییەکان.

سەبارتت بە یۆنانیش هێڵى (ئیست مید)ى سەر بە کۆڕبەندى گازى دەریاى سپى وەستا، ئەوەش بووە هۆى بەرزبوونەوەى تێچوو و کەمبوونەوەى هەژموونى سیاسى یۆنان، بەهۆى هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، بەربەست لەربەدەم هەماهەنگى نێوان ئیسرائیل.

بەبێ پاڵپشتییەکى یەکگرتوو لەلایەن هاوبەشەکانى یۆنان لە کۆڕبەندى گاز، توناکانى یۆنان بەرانبەر  ئاڵنگەرییەکى گەڕانى تورکیا بەدواى گاز و جێگیرکردنى سەربازیى لە رۆژهەڵاتى دەریاى سپى لاواز دەبێت.

لە لایەکى دیکەوە ئەزموونى هاوبەشى نێوان هەردوو وڵات لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ کارەساتە سرووشتییەکانى ئەمساڵ بووە دەرفەتێک بۆ پێکەوە کارکردن، لە مانگى شوباتى ئەمساڵ بوومەلەرزەیەک بە پلەى (7.8) چەند ناوچەیەکى تورکیاى هەژاند، کە زیاتر لە (50) هەزار کەس گیانیان لە دەستدا، هەروەها نزیکەى (84) ملیار دۆلار زیانى بەرکەوت، لە هاوینى ئەمساڵ پلەى گەرما لە یۆنان بە شێوەیەکى بەرچاو بەرزبۆوە، زیاتر لە (80) دارستانى سووتاند،  کە رووبەڕوبەرەکەى (161) هێکتار بوو، بەو هۆیەوە (28) کەس گیانیان لە دەست دا، زیانەکەشى نزیکەى دوو ملیار دۆلار بوو.

لە مانگى ئەیلوول بەهۆى لافاوە لەناکاوەکانى هەردوو وڵات ژمارەیەک هاووڵاتى گیانیان لە دەست دا، سیاسییەکانى هەردوولا بۆ بەدەمەوە چوونى یەکترى هەوڵى زیندووکردنەوەى هاوکارییان سەبارەت بە کارەساتەکانى پەیوەست بە کەش و هەوا دا.

هەروەک هەڵبژاردنەوەى هەریەک لە ئەردۆغان و میتسۆتاکیس لە هەردوو وڵات هۆکار بوو بۆ کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکانى نێوانیان.

لە هەڵبژاردنەکانى تورکیا ململانێکان توندتر بوو، بۆیە هیچ یەک لەو دوو سەرۆکە هەستیان بە متمانەى بەردەوامى نەکرد لە میانەى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکان، ئەوەش لە ترسى ئەوە بوو رکابەرەکانیان سەرکەون.

بەڵام لەگەڵ کۆتاییهاتنى هەڵبژاردنەکان دەرفەتێکى بۆ ئەنقەرە و ئەسینا درووستکرد جارێکى دیکە ئاراستەیەکى نوێ لە پەیوەندییەکانى نێوانیان بگرنەبەر، لە هەنگاوى یەکەم لە لووتکەى وڵاتانى ناتۆ لە شارى فیلنیۆس ئەردۆغان و میتسۆتاکیس کۆبوونەوە، لەسەر  نەخشەڕێگەى زیندووکردنەوەى ئەنجوومەنى باڵاى هاریکارى نێوانیان زیندوو بکەینەوە.

ئەگەرى بەهێز ئەوەیە لەدواین دانیشتنى دوێنێ رێکارەکانى بونیادنانى متمانەى دوولایەنە بۆ داهاتوو  سەبارەت بە پرسە ناکۆکەکانى نێوانیان دیارى بکەن، بەڵام بەڵگە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو بەرەو پێشچوونە تەنیا بە هێنانە پێشەوەى پرسى قوبرس تێک دەدچێتەوە.

یۆنان و قوبرس بە فەرمى دان بە کۆمارى قوبرسى باکوورى تورکى دانانێن، تورکیاش پەیوەندیى لەگەڵ تورکەکانى قوبرس نابچڕنێت، بە بێ گۆڕانکارى زیاترى جەوهەرى لەو دۆخە، ئەو هەوڵانەى ئەم دواییە بۆ ئاشتەوایى هیچ سەرکەوتنێکى نابێت.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین