ئەفغانستان ناسناوى گەورەترين وەترين وەبەرهێنەرى ترياكى لەدەست دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەى ئەو راپۆرتەى نووسينگەى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ بەرەگاربوونەوەى تاوانى مادەهۆشبەرەكان ئامادەى كردووە، لەدواى گەڕانەوەى بزووتنەوەى تاڵيبان بۆ كابوڵ بەرهەمێنانى ترياك پاشەكشەى كردووە، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى وڵاتى ميانمار پێش ئەفغانستان بكەوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (12/كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، بەگوێرەى راپۆرتێكى نووسينگەى نەتەوە يەكگرتووەكان ئەم ساڵ لە ميانمار نزيكەى هەزار و (80) تۆن ترياك بەرهەم هاتووە، ئەوەش سێ ئەوەندەيە كە ئەمساڵ لە ئەفغانستان بەرهەم هاتووە.

لە ساڵى رابردوو ميانمار (790) تۆن ترياكى بۆ درووستكردنى هيرۆين بەرهەم هێنا، ئەوەش لە كاتێدايە ئەم ساڵ رێژەى بەرهەمێنانى ترياك بۆ لە (95%) كەمى كردووە، كە بڕەكەى دەگاتە (330) تۆن.

بەگوێرەى هەڵسەنگاندنى نووسينگەى نەتەوە يەكگرتووەكان ئابوورى سەرچاوەكانى ترياك لە ميانمار لە نێوان دوو مليار و (400) مليۆن دۆلارە، كە دەكاتە لە (1.7% بۆ 4.1%) داهاتى ناوخۆيى ئەو وڵاتە.

ناوچە سنوورييەكانى نێوان مليانمار و لاوس و تايلەند، بە سێگۆشەى زێڕين ناودەبرێت، شوێنێكى گرنگە بۆ بەرهەمێنانى مادەهۆشبەرەكان و بازرگانيكردن پێيەوە، بەتايبەت ميسامڤيتامين و ترياك.

هۆكارى پاشەكشەى بەرهەمێنانى ترياك لە ئەفغانستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بزووتنەوەى تاڵيبان لە مانگى نيسانى  ئەمساڵ چاندنى خەشخاشى قەدەغەكرد.

پێشتريش بزووتنەوەىى تاڵيبان لە (2000) پێش رووداوەكانى (11)ى سێپتێمبەرى (2001) چاندنى خەشخاشى قەدەغەكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین