پووتين: سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو سه‌ردانى توركيا ده‌كه‌م تورکیە

نوچه‌ نێت

ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكى رووسيا له‌لێدوانێكدا رايگه‌ياند، "ئاماده‌م سه‌ردانى توركيا بكه‌م به‌ڵام به‌هۆى سه‌رقاڵى سه‌رۆكى توركياوه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌مان دواخستووه‌، له‌وانه‌يه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ئه‌م سه‌ردانه‌ ئه‌نجام بده‌م."

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌(14/كانوونى يه‌كه‌م/2023) ماڵپه‌رى( t24) بڵاويكرده‌وه‌، ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا له‌لێدوانێكدا به‌ رۆژنامه‌ نووسانى راگه‌ياند، "له‌وانه‌يه‌ سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو سه‌ردانى توركيا بكه‌م." 

سه‌رۆكى رووسيا سه‌باره‌ت به‌ گرينگى پێدانى سه‌رۆكى توركيا له‌ بابه‌تى غه‌ززه‌ گوتيشى، "ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، يه‌كێكه‌ له‌و سه‌ركردانه‌ى گرينگيه‌كى زۆرى به‌ دواين پێشهاته‌كانى كه‌رتى غه‌ززه‌ داوه‌، به‌هۆى زۆرى به‌رنامه‌و سه‌رقاڵى سه‌رۆكى توركيا ئه‌م ساڵ نه‌متوانيوه‌ سه‌ردانى توركيا بكه‌م."

هه‌روه‌ها پووتين ئاماژەى بەوە کرد، من و ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامين له‌ په‌يوه‌نديييه‌كانمان له‌سه‌ر پرسى غه‌ززه‌، ئه‌ردۆغان ڕۆلێكى گرين ده‌گێرێت له‌ ئاسايى بوونه‌وه‌ى دۆخى غه‌ززه‌ و زۆريش چالاكه‌، هه‌موو هه‌وڵى ئه‌و گرينگيدانه‌ به‌م كاره‌ساته‌ى له‌ئێستادا رووده‌دات له‌ غه‌ززه‌، زۆر ڕوونه‌ هه‌وڵه‌كانى زۆرباش دياره‌ له‌نێو سه‌ركرده‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گۆرينى ئه‌م دۆخه‌و باشتركردنى.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، "ئه‌گه‌ر سه‌يرى شه‌ڕى ئۆكۆايناو فه‌له‌ستين بكه‌ين هه‌موو جيهان ئه‌و جياوازييه‌ ده‌بينێت له‌ ئۆكراينا منداڵ و ئافره‌ت  خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ناكرێته‌ ئامانج وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ غه‌ززه‌دا ڕووده‌دات." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین