سعوودیە و ئێران چین راگەیێندراویکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

جێگرانى وەزیرى دەرەوەى سعووديە و چین و ئێران راگەیێندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە داواى دەستبەجێ راوەستانى هێرشەکانى سەر کەرتى غەزە دەکەن.

ئەمڕۆ هەینى (15/ كانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئارتى) بڵاوى کردەوە، دینگ لى، جێگرى وەزیرى دەرەوەى چین لەگەڵ ولید بن عەبدولکەریم خەریجى و عەلى باقر کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوە داواى دەست بەجێ گراتنى هێرشەکانى سەر کەرتى غەزەیان کردووە.

کۆبوونەوە بۆ خستنەڕووى ئەنجامە ئەرێنییەکانى پەیوەندى نێوان ئێران و سعوودیە بوو کە لە سایەى رێککەوتنى هەردوولا بە نێوەندگیرى چین لە مانگى ئادارى ئەمساڵ واژۆیان کرد، کە بووە هۆى کردنەوەى باڵیۆزخانەى ئێران لە ریاز و باڵیۆزخانەى سعوودیە لە تاران، دواتریش دیدارى دوولایەنەى وەزیرى دەرەوەى هەردوو وڵاتى بەدواوە هات.

لەو کۆبوونەوە هەر سێ وڵات نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە دۆخى کەرتى غەزە دەربڕیووە، وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشى ئەو ناوچەیە سەیریان کردووە، جەختیشیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، پێویستە هێرشەکان رابگیرێن و رێگە بە هاوکارییە مرۆیەکان بدرێت، هەروەک دژى بە زۆر کۆچپێکردنى دانیشتوانی فەڵتینشن.

دەربارەى داهاتووى فەڵەستین هەر سێ وڵات جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، پێویستە لە داهاتووى فەڵەستین خواستى گەلى فەڵەستین بەرجەستە ببێت و پاڵپشتى مافەکانیان لە درووستکردنى دەوڵەتێکى سەربەخۆ و دیاریکردنى چارەنووسین بکرێت.

هەر لەو کۆبوونەوە ریاز و تاران ستایشى رۆڵى چینیان کرد، لە میواندارى بۆ هەردوو وڵات، هەروەک پابەندییان بە رێککەوتنى پەکین دووبارە کردەوە، لە بەرانبەردا چین ئامادەیى خۆى نیشاندا بۆ ئەوەى بەردەوام رۆڵى بونیادنەرانە ببینێنت، پاڵپشتى سعوودیە و ئێرانیش دەکات لە گرتنەبەرى هەنگاوى زیاتر بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانیان.

وەزارەتى دەرەوەى سعوودیەش لە راگەیێندراوکێدا باس لەوە دەکات، لەو کۆبوونەوە باس لە هەماهەنگى سێلایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکان کراوە.

جێگرى وەزیرانى دەرەوەى هەرسێ وڵات بڕیاریان داوە مانگى حوزەیرانى ساڵى داهاتوو لەسەر بانگهێشتى سعوودیە لە ریاز کۆبنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین