سەرۆکى رووسیا مەرجى وەستاندنى جەنگى ئاشکرا کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا لە کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەنجوومەنى وەزارەتى بەرگرى وڵاتەکەى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، رۆژئاوا دەستبەردارى ئامانجە دووژمنکارییەکانى لە ئۆکراینا نەبووە، ئێمەش دەستبەردارى ئامانجى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان نابین.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، ڤلادیمێر پووتین لە وتارێکى لەبەردەم ئەنجوومەنى وەزارەتى بەرگرى رووسیا جەختى لەسەر بەردەوامى هێرشە سەربازییەکان کردەوە، گوتیشى، رۆژئاوا لەو جەنگەى لە رێگەى راوێژکاران و پێدانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و بۆمبى هێشوویى بە ئۆکراینا لە دژى وڵاتەکەمان دەجەنگ.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى پووتین جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ناتۆ ژمارەیەکى زۆرى هێز لەسەر سنوورەکانمان درووستکردووە، سوپاى وڵاتەکەمان پشت بەو پاڵپشتییە فراوانەى جەماوەر بە هەموو توێژەکانییەوە دەبەستێت، ئەو پاڵپشتی و هاوسۆزییەى راى گشتى بە شێوەیەکى فراوان گرنگترین شتە.

سەبارەت بە جەنگەکانیش سەرۆکى رووسى ئاماژەى بەوە کرد، لە هەر شوێنێک پێویست بکات بەرگرى دەکەین، لە هەرشوێنێکیش پێویست بێت ئەوا هێرش دەکەین، ئەفسانەى هێزى رۆژئاوا کە هەرگیز پاشەکشە ناکات تێکشکا، سەربازى رووسى لە تێکشاندنى ئەو ئەفسانەیە شکستى هێنا.

ڤلادیمێر پووتین گوتیشى، کار لەسەر پێداویستى کۆلیژە سەربازییەکان دەکەین بۆ باشترکردنى پڕۆگرام و مەشق بۆ بەکارهێنانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى سەربازیى، چونکە ئەزموونى بەڕێوەبردنى جەنگ تەنیا هێزە چەکدارەکان هەیانە، بۆیە پێویستە کار لەسەر باشترکردنى ئەو بوارە بکرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین