تورکیا رەتى دەکاتەوە جێگرى سەرۆکى مەکتەبى سیاسى حەماسى دەرکردبێت تورکیە

نوچه‌ نێت

بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتى تورکیا رەتى دەکاتەوە وڵاتدارانى ئەنقەرە پێشتر ساڵح عارورى، جێگرى سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوەى حەماسیان لە تورکیا دەرکردبێت.

ئەمرۆ چوارشەممە (سێى کانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى کردەوە، بەڕێوبەرایەتى پەیوەندییەکانى سەر بە سەرۆکایەتى تورکیا ئەو دەنگۆگیانە رەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن پێشتر تورکیا بە فشارى ئەمەریکا ساڵح عارورى لە وڵاتەکەى دەکردبێت.
بەڕێوبەرایەتییەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو هەواڵانە بەشێکە لەو هەواڵانەى لە (2015) راگەیاندنەکانى ئیسرائیل بڵاوى دەکردەوە، ئێستا بۆ شێواندنى رایگشتى جارێکى دیکە بڵاوى دەکەنەوە.

بەگوێرەى لێدوانەکانى سەرۆکایەتى لە ماوەى چەند هەفتەى رابردوو تورکیا چەند بەرپرسێکى بزووتنەوەى حەماسى ناچارکردووە تورکیا بەجێبهێڵن.

ئێوارەى دوێنێ ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوەى حەماس لە پرسەنامەیەکدا کوژرانى ساڵح عارورى و شەش کەس لە ئەندامانى حەماس کە هەریەک لە سەمیر فەندى و عەزام ئەقرەع، فەرماندە لە کەتیبەکانى قەسامى تێدابوو راگەیاند، لە باشوورى بەیرووتى پایتەختى لوبنان کرانە ئامانج.
 سەربارەت بەو کردەیە راوێژکارى بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئیسرائیل بەرپرسیارێتى خۆى لەو هێرشەى بەیرووت راناگەینێت، چونکە ئامانج حکومەت و حزبوڵاى لوبنانى نەبووە.
ئەو بەرپرسەى ئیسرائیل رایگەیاند، ئێمە لە سەرەتاوە رامانگەیاندووە، هەر کەسێک لە هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو گلابێت، ئەوە تیرۆرستە و بە ئامانگرتنى رەوایە.

ئێوارەى دوێنێ سێشەممە ساڵح عارورى، جێگرى سکرتێرى مەکتەبى سیى بزووتنەوەى حەماس لەگەڵ شەش کەسى دیکە لە باشوورى بەیرووت کرانە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین