ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگی نرخی نەوتدا ئابووری جیهان
ڕێککەوتنەکانی ئۆپێک پلەس، بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و هەڵكشانی خواستی چین، بۆ وزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای بووژانەوەی بازاڕەکان، دووبارە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە بە مەیدانی جەنگی نرخی نەوت، لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا.

نوچەنێت

 زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس، لە سەرەتاییەکانی مانگی نیساندا، بووە هۆی بووژانەوەی بازاڕەکانی وزە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دوای ئەوەی سعودیە و ڕووسیا ڕێککەوتن، لە زیادکردنی ڕێژەی 50%ـی، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەلایەن هەردوو وڵاتەوە. 

ئەو ڕێککەوتنە بووە هۆی بەرزبوونەوەی، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی وڵاتانی ( ئێران، عێراق، ئەنگۆلا و لیبیا)، هەرچەندە بڕیار وایە سعودیە لە کۆتاییەکانی مانگی نیسان دەست بکات، بە زیادکردنی بەرهەم، بەڵام بڕیاری ئۆپێک پلەس، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ناوچەکەی، بۆ 25.645 میلیۆن بەرمیل بەرزکردەوە، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2020 بڕی 201 هەزار بەرمیل نەوتی زیاترە. 

سەبارەت بە خواستی جیهانی بۆ نەوت، بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی ئۆپێک پلەس، خواستی جیهانی، بۆ نەوت لە 96.27 میلیۆن بەرمیل، بۆ زیاتر لە 96.46 میلیۆن بەرمیل بەرزدەبێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە، بە هۆی زیادبوونی خواستی وڵاتانی ئاسیا، بە تایبەت چینە بۆ وزەی ناوچەکە. 

لەو بارەیەوە شرۆڤەکاری بەناوبانگی بواری وزە، بە ناوەندی (بلومبێرگـ)ـی، ڕایگەیاند: گرەیسۆن لیم، شیکەرەوەی باڵای نەوت لە ڕاوێژکاری وزە، بە بلومبێرگی گوتووە: "زۆری بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕێکی زۆری نەوتی هەرزان دەخاتە بازاڕەکانی ئاسیاوە، بەراورد بە نەوتی  ئەمریکی".

ئەم بەردەوامبوونەی، خستنەڕووی نەوتی هەرزان، چین دەکات بە کڕیاری سەرەکی نەوتی ناوچەکە. 

ڕوونیشیکردەوە، زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران و، فرۆشتنی بە وڵاتی چین، وێڕای سزایە ئابوورییەکانی ئەمریکا، ناهاوسەنگی دەخاتە ناو بازاڕەکانی نرخی وزە. 

هەورەها گرەیسۆن لیم، ئەوەی ڕووندکردەوە، کە گۆڕانی کەش و هەوای کێڵگەکانی دەریایی باکوور، زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی ناوچەکە لە لایەن ڕووسیا و چین، فاکتەری سەرەکییە لە دروستکردنی ململانێ، بۆ فرۆشتنی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش دەبیتە هۆی ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێن، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داشکاندن لە نرخی وزەی ناوچەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی دەستپێشخەری بکەن لە جەنگ و ڕکابەری نرخی نەوت و، زیادکردنی ئاستی هەناردەکردن لە نێوان کڕیارە سەرەکییەکانی ئاسیادا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین