باڵیۆزى پێشووى ئەمەریکا لە سووریا: بەڕیوەبەرایەتى خۆسەر هەڵە دەکات پشت بە واشنتن دەبەستێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

رۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا سووریا کاری بۆ ئەمریکا لەپێشینە نییە، سوپای ئەمریکا دەیەوێت هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر ئامادە بکات پێش کشانەوە و بەجێهێشتنی خاکی ئەو وڵاتە، بەڕیوەبرایەتى خۆسەر هەڵەیەکى گەورە دەکات پشت بە ئەمەریکا دەبەستێت.

ئەڕۆ پێنجشەممە (يەکى شوبات/2024) رۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە دیدارێکى لەگەڵ کەناڵى رووداو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و سەرکردە جیاوازەکان هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکەن ئەگەر پشت بە پاراستنی ئەمریکا ببەستن، حکومەتی ئەمریکا نەیتوانی یارمەتی سوپای ئازادی سووریا بدات، ئەمریکا نەیتوانی یارمەتی حکومەتی کاتیی سووریا بدات لە جەرابلوس، واشنتن نەیتوانی یارمەتی تیمی دانوستانکاری سووری بدات لە ئەستانە، گوشار یان قەڵەمڕەوی ئەمریکا لە سووریا بە گشتی زۆر بچووکە، بۆیە گرنگە کە سەرکردەکان لە قامشلۆ بزانن کە پێویستە لە دانوستاندنەکاندا سازش پێشکەشی حکومەتی سووریا بکەن.

 لە بە شێکى دیکەى قسەکانى رۆبەرت فۆرد رەخنە لە دەسەڵاتی خۆسەر دەگرێت لەبارەی نەبوونی رێککەوتن و هاوئاهەنگی و دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە سووریا خۆی لە هەندێک کاتدا بەشێوەیەکی داپڵۆسێنەرانە مامەڵەی کرد، هێرشی کردە سەر بارەگای ئەو پارتانەی کە پەیەدە نین، گێچەڵێ بە رۆژنامەنووسان کرد و هەندێکجار دەستگیری کردن، بۆیە نەبوونی متمانە لەنێو پارتە سیاسییە کوردییەکاندا هەیە و ئەمریکییەکانیش نەیانتوانی رێککەوتنێک دروست بکەن لەنێوانیاندا.

 سەبارەت پرسى سووریا باڵیۆزەى ئەمەریکا دەڵێت،  نزیکەی 10 ساڵە سووریا کاری لەپێشینە نییە بۆ ئەمریکا، ئێستاش لەگەڵ ئیدارەی بایدندا، سووریا کارێکی لەپێشینەی نزمە، ئۆکراینا دۆسێیەکی زۆر گەورەترە، تایوان و کۆماری میللی چین، ئەم دووانە کاری لەپێشینەی گەورەترن، تەنانە جەنگەکەی غەززە ئێستا کارێکی لەپێشینەی گەورەیە، سووریا لە خوارەوەی لیستەکەدایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین