رووسیا بە مەرج ئامادەیە جەنگ دژ ئۆکراینا رابگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسبا لە دیدارێکى لەگەڵ تاکر کارلسۆن، بێژەرى ئەمەریکى رایگەیاند، ئەگەر هەیە لەسەر ئازدکردنى ئیڤان گیرشکۆفیچ کە ماوەى ساڵێکە بە تۆمەتى سیخورى لە رووسیا دەستگیرکراوە بگەینە رێککەوتن، سەبارەت بە ئاشتیش گوتى، ئەگەرى بەهێز ئەوەیە لەگەڵ ئۆکراینا بگەینە رێککەوتن.

ئەمڕۆ هەینى (نۆى شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى رووسیا سەبارەت بە رێککەوتنى وڵاتەکەى لەگەڵ ئۆکراینا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، لەو بڕوایەدام بگەینە رێککەوتن، چونکە هیچ رێگرییەک بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە نییە، ئێمە ئامادەى چارەسەرین، بەڵام هەندێک مەرج کە لە رێگەى کەناڵەکانى دەزگاى هەواڵگرى گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

دەربارەى هۆکارى جەنگەش پووتین ئاماژەى بەوە کرد، هەندێک دەنگ و بانگەواز هەبوو بانگەشەى شکستى ستراتیژیى رووسیاى لە گۆڕەپانى جەنگ دەکرد، بە بۆچوونى منیش ئەو کارە ئەستە، کە ئەوە هەرگیز روونادات.

دەربارەى هێرشى وڵاتەکەش بۆ سەر پۆڵندا و لاتڤیا، پووتین ئاماژەى گوتى، زۆر بەسادەیى دەڵێم، هیچ بەرژەوەندییەکمان لە فراوانکردنى بازنەى جەنگى ئۆکراینا نییە، بێنە بەرچاوت ئایا مۆسکۆ دەتوانێت هێزەکانى رەوانەکردنى پوڵندا بکات؟ بەڵێ لە تەنیا یەک کاتدا، ئەویش ئەگەر پۆڵندا هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیشى سەرۆکى رووسیا روونى کردەوە، ئێمە هیچ تۆمەتێک نییە بەرانبەر ئەو دوو وڵاتە بۆچى هێرشیان بکەنە سەر، بۆیە ئەوە هەرگیز روونادات.

لە كۆتایى مانگى شوباتى ساڵى (2022) سوپاى رووسیا بە فەرمى زەمینى بۆ سەر ئۆکراینا دەست پێکرد، تا ئێستا چەند ناوچەیەکى داگیرکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین