مەزڵوم عەبدی هۆشداریدا لە پەرەسەندنی ململانێکان و زیادبوونی هێرسی گروپەکانی سەر بە ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هۆشدارى دا لە فراوانبوونى ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشی گروپەکانی لە عێراق و سووریا و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە هەیە ببێتە دەرگایەک بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوى تیرۆستى داعش.

ئەمڕۆ هەینى (نۆى شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (نۆرس پرێس) بڵاوى کردەوە، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕێگەی بەرنامەی زوومەوە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانى بۆ رۆژنامەنووسان لە واشنتۆن ئەنجام دا، لە بەشێکى قسەکانى هەڕەشەکانی بەردەم شەڕڤانانى  خستەڕوو، کە هێزێکی سەرەکین بۆ رێگری لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى مەزڵوم عەبدی جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، زیادبوونی هێرشی گروپە هاوپەیمانەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە کاریگەری لەسەر ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکانیان هەیە.

سەبارەت بە کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکاش گوتى، چەند دڵنیاییەکمان لە وەزارەتى دەرەوە و کۆشکى سپى و پنتاگۆن وەرگرتووە، کە هێزەکانیان لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

عەبدى هۆشدارى دایە هێزەکانى ئەمەریکا کە ئەگەر بکشێنەوە هێزەکانى رووبەڕووى هەرەشەکانى ئێران و تورکیا و داعش دەبنەوە، ئەگەریش ئەمەریکا بکشێتەوە، ئەوا ئێمە هەنگاو بەرەو ئەو پلانە دەنێین کە لەگەڵ بەرژەوەندى گەل و پێکهاتەى ناوچەکەمان گونجاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین