رووسیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کۆمپانیایەکی دروستکردنی فرۆکەی بەیراکداری تورکی لە ئۆکراینا دەکات تورکیە

نوچه‌ نێت

دواى ئەوەى کۆمپانیای بایکاری تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێک کارگەیەک بۆ بەرهەم هێنانی فرۆکەی بێفرۆکەوان لە ئۆکراینا درووست دەکەین، دوای دوو رۆژ لە راگەیاندنی ئەم هەواڵە رووسیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئەو کارگەیەی لە تورکیا کرد.

ئەمرۆ دووشەممە (12/شوبات/2024) ماڵپەڕی (t24) بڵاویکردەوە، موراد یەتکین، ڕۆژنامەس رایگەیاند، کۆمپانیای بایکار بڵاویکردۆتەوە لەماوەی ساڵێکدا کارگەکەمان دەست دەکات بە دروستکردنی فرۆکەی بێفرۆکەوانی لە ئۆکراینا، رووسیاش هەرەشەی هێرشکردنەی سەر ئەو کارگەیە دەکات.

 دیمیتری بێلیک، ئەندامی کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پەرلەمانی رووسیا لە لێدوانێکدا بە ماڵپەری (لێنتا)ی راگەیاندووە، "کارگەی بەیرەکدارى تورکیا دەبێتە ئامانجی شەرعی مۆسکۆ."

یەتکین لەبارەی کێشەکانی نێوان تورکیا و رووسیا ئاماژەی بەوەکرد، کارگەی بەیرەکدار تەنیا کێشەنییە لەبەردەم پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، قەرزی بنکەی سرووشتی بۆتاش وکێشەی بانکە تورکییەکان کە کاروباری هاوڵاتیانی رووسی سەخت دەکەن تاوەکو سزاکانی ئەمریکا نەیان گرێتەوە، لە هەمووی گرینگتر پرسی سەپاندنی مووشەکی (ئێس 400) لەلایەن ئەمریکا کە بۆتە بەربەست لەبەردەم تورکیا بۆ ئەوەی بگەرێنەوە نێو بەرنامەی (ئێف 35).

لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانی بەیرەکدارى تورکییەوە سووپای ئۆکراینا توانیوییەتی زیانێکی زۆر بە سووپای رووسیا بگەێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین