سەرۆکى مەهەپە هێرش دەکاتە سەر دەم پارتى و جەهەپە تورکیە
دەولەت باخچەلى، سەرۆکی پارتی نەتەوەیى تورک (مەهەپە) سەبارەت بە هەبوونى کاندید بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ لە لایەن دەم پارتیەوە دەڵێت، "یارییەکی بەدزییە و ئەم کارەیان فێڵبازانەیە هەریەکەو بەجیا کاندید دیاری دەکات، چونکە دەم پارتی واتە جەهەپە."

ئەمرۆ دووشەممە(12/شوبات/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە رایگەیاند، جەهەپە و دەم پارت یارییەکی شاراوە دەکەن جیا جیا کاندید بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ دیاری دەکەن.

سەرۆکی مەهەپە لە زۆربەی لێدوانەکەیدا هێرش دەکاتە سەر ئۆپۆزسیۆن و دەڵێت، ''جەهەپەی ئەمرۆ کەوتۆتە دەستی پەکەکە، جەهەپەی ئەتەتورکی لەکوێ جەهەپەی ئەمرۆ لەکوێ؟ جەهەپە زۆر دەمێکە دانیناوە بە دەوڵەتی تیرۆرستی.''

باخچەلی لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، هەموو هەوڵی جەهەپە بۆ ئەوەیە رێکخراوی تیرۆرستی بهێنێتە نێو شارەوانییەکان، لەئێستادا جەهەپە دامەزراوەیەکی سەرلێشێواو پەرتەوازەو شەرانگێزە، دەم پارتی واتە جەهەپە.

لەدوای ئەوەی دەم پارتی بڕیاریدا لە هەڵبژاردنی ناوخۆی تورکیا بەبێ هیچ هاوپەیمانییەک بەجیا بەشداری هەڵبژاردنی (31) ئادار بکات و مەرال دانش بێشتاش، وەک کاندیدی سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ دیاریکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین