سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئامادەیەیى نیشان داناوە دان بە دەوڵەتى فەڵەستین بنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

سەرەڕاى ئەوەى حکومەتى ئیسرائیل پڕۆژە بڕیارى دانان بە دەوڵەتى فەڵەستینى پەسەند کردووە، بەڵام بنیامین ناتەنیاهۆ بیر لەوە لەبەرانبەر ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ سعوودیە دان بە دەوڵەتى سەربەخۆیى ئیسرائیل دابنێت، کە خواستێکى ئەمەریکییە.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/شوبات/2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى کردەوە، رۆژنامەى ئیسرائیل تودەى ئاشکراى کردووە بەگوێرەى چەند سەرچاوەیەک ئەمەرکییەکان ئامەن یەکلایەنە دان بە دەوڵەتى فەڵەستین دادەنێنن، حکومەتى ئیسرائیلیش دژ بەو هەنگاوەیە، رایشیگەیاندووە، هەر رێککەوتنێکى هەمیشەیى کە دەوڵەتێکى بۆ فەڵەستینییەکان تێدا بێت بەبێ دانوستاندنى راستەوخۆ سەر ناگرێت.

سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل دەخوازێت، لەبەرانبەر دانان بە فەڵەستین رێککەوتنێکى مێژوویى و سیاسى لەگەڵ سعوودیە واژۆ بکات.

رۆژنامە ئیسرائیلیەکە ئاماژە بەوەش دەکات ئەو هەنگاوە رووبەڕووى رەخنەى توند بۆتەوە لەلایەن زۆربەى وەزیرەکانى حکومەتەکەى ناتەنیاهۆ، بەو پاساوەى درووستکردنى دەوڵەتى فەڵەستین لەدواى هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆبەر وڵاتەکەیان تووشى مەترسى دەبێت، پێچەوانەى وەزیرەکان بنیامین ناتەنیاهۆ سەرنجى لەخۆى لەسەر ئەو پرسە دواخست، تاوەکوو کۆتایى هەفتەى رابردوو، دوێنێ یەکشەممەش جارێکى دیکە بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند، تەلئەبیب بابەتى چارەسەرى هەمیشەیى رەت دەکاتەوە، چارەسەرێکى لەو جۆرەش بەبێ دانووستاندننى راستەوخۆ و بێ مەرجى پێشینە نایەتەى.
سەبارەت بە دانپێدانى یەکلانەش جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، بەردەوام دەبین لە دژایەتى دانپێدانى یەکلایەنە، چونکە جۆرە دانپێدانانە کۆمەڵکوژى حەوتى ئۆکتۆبەرى بەدواوە دەبێت.
چاودێرێکى سیاسیش بە رۆژنامە ئیسرائیلییەکەى راگەیاندووە، دواکەوتنى وەڵامى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل و دەستەواژە سنووردارەکەى ئەوە دەگەیێنێت کە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ ئیدارەى ئەمەریکا هەیە، هەرچەندە یەکلایەنەى رەتکردۆتەوە، بەڵام ئامادەیى دانوستاندنى دوولایەنەى بۆ چارەسەرى بەبێ مەرجى پێشوەختە تێدایە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لەو چوارچێوەیە بنیامین ناتەنیاهۆ هیواخوازە، ئەمەریکییەکان بتوانن سعوودیەکان رازى بکەن کە ئیسرائیل هەنگاوێکى گرنگ دەهاوێت، لە بەرانبەرد ریاز ئامادەی ئەوەى تێدا بێت کە دان بە ئیسرائیل بنێت.

ئاماژە بەوەش دەکرێت بنیامین ناتەنیاهۆ بڕیارى کۆتایى بەو ئاراستە نەداوە، لەگەڵ رۆن دیریمر، وەزیرى کاروبارى ستراتیژى ئیسرائیل کە لە برى سەرۆک وەزیران گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکییەکان دەکات ئەو پرسەى بە جددى تاوتوێ کردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین