ئەمەریکا داواى ئاگربەستی کاتی بۆ جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەمەریکا پاڵپشتی دانووستان دەکات لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنێک، بۆ ئەم مەبەستە پڕۆژەبڕیارێکی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیار کردووە.

ڕۆژی سێشەممە (20//شوبات/2024) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، "ئەمەریکا بە پڕۆژەبڕیارێک کە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ناردووە پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی بۆ جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین کردووە، لە پێناو ئازادکردنی بارمتەکان، کەمکردنەوەی ئەو کاولکارییانەی کە بەهۆی جەنگەکەوە ڕوویان داوە".

هەفتەی ڕابردوو جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لە گفتووگۆی دا لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، "ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکات، تا بتواندرێت هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن و بەربەستەکان لاببردرێن بۆ دابینکردنی هاوکارییەکان".

ئەو بڕیارەی ئەمەریکا دوای داوایەکی بەپەلەی جەزائیر دێت کە داوای کردبوو دەستبەجێ ئاگربەستێکی مرۆیی بۆ جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین ڕابگەیەندرێت بۆ ئەوەی بتواندرێت قوربانی و وێرانکارییەکان بۆ خەڵکی سڤیل کەمێک کەم بکرێتەوە. 

لەوەتەی جەنگی سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دەستی پێکردووە ئەوە دووەم جارە ئەمەریکا بە شێوەیەکی ئاشکرا داوای دانووستان بکات لە نێوانیان، هەروەها پاڵپشتی خۆی ڕابگەیەنێت بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین