ئابوورى ئيسرائيل پاشەكشەى كردووە ئابووری جیهان

نوچه‌ نێت

بەهۆى هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە، بانكى ناوەندى ئيسرائيل پێشبينى ئەوە دەكات، لەكۆتايى ساڵى داهاتوو تێچووى جەنگى غەززە بگاتە (70) مليار دۆلار.

چوارشەممە (21/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە، بەگوێرەى داتاكانى بانكى ناوەندى ئيسرائيل سێ مانگى كۆتايى ساڵى رابردوو جەنگى غەزە كاريگەرى نەرێنى لەسەر ئابوورى ئەو وڵاتە بووە و بە رێژەى لە (19.4%) پاشە كشەى كردووە.

بەگوێرەى داتاكانى ئەو بانكە چاوەڕوان دەكرێت دۆخى ئابوورى لە بازاڕەكانى ئيسرائيل پاشەكشەش بكات، ئەو پاشەكشەيە كاريگەرى لەسەر داهاتى تاك دەبێت، كە بەراوبرد بە ساڵى رابردوو (0.1%) دەبێت.

لە چوار مانگى كۆتايى ساڵى رابردوو خەرجى تايبەت لە ئيسرائيل لە (26.9%) دابەزى، هەروەها هەناردە (18.3%) و هاوردە بۆ (42%) دابەزى.

بەگوێرەى ئەو داتايانە وەبەرهێنان بۆ (67.8%) دابەزيووە، سەبارەت بە بەرزبوونەوەى خەرجى گشتيش تاداتاكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە خەرجى گشتى لە (88.1%) بەرزبۆتەوە.

لە چەند رۆژى رابردوو ئاژانسى مۆديز تايبەت بە بوارى ئابوورى مەترسييەكانى سياسەتى دارايى گشتى كە لە جەنگى ئيسرائيلەوە سەرچاوەى گرتووە راگەياند.

ئەو پاشە كشە ئابوورييەش هۆكارەكەى بۆ ئەوە دەگێڕنەە، كە بەهۆى راكێشانى كرێكاران بۆ خزمەتى سەربازيى و رێگرى لە كرێكارانى فەڵەستينى بۆ ناو ئيسرائيل دەگێرنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین