ترەمپ نەیارێکى ئێران دەکاتە فەرماندەى هێزەکانى سێنتکۆم عێراق ناوچەکە و جیهان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا پلەى سەبازیى بەراد کۆپەرى بۆ ئەدمیرال بەرزکردەوە کە لایەنگرێکى سەرسەختى ئیسرائیل و دژ بەئێرانە، دواى بەرزکردنەوەى پلەکەى فەرماندەى هێزەکانى ناوەندى ئەمەرکیا (سێنتکۆم)ى پێ سپارد،

ئەمرۆ یەکشەممە (هەشتى حوزەیران/2025) ماڵپەڕى (میدل ئیست نیوز) بڵاوى کردەوە، بەگوێرەى سەرچاوەکان دیاریکردنى ئەو ئەفسەرە دەریارییە بۆ فەرماندەیى چالاکییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەلایەن ترەمپەوە، جەختکردنەوەیە لەسەر لەپێشینەى چالاکییە دەریایییەکان و کامڵکردنى هێزە هاوبەشەکلن لەو ناوچەیە.
دیاریکردنى ئەو ئەفسەرە لە چوارچێوەى قۆناغى بەر لە ئەگەرى رووبەڕووبوونەوەى ئەمەریکایە لەگەڵ ئێران بەهۆى دۆسیەى ئەتۆمى و هەڕەشەکانى دیکەى لەو ناوچەیە.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، لە میانەى چاوخشاندن بە پاشخانى بەراد کۆپەر و لێدوانەکانى پێشوو رووندەبێتەوە، کە یەکێکە لە دیارترین رەخنەگران لە ئێران و پاڵپشتى ئیسرائیل.
بەگوێرەى کەناڵى "ABC" ئەگەر ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریکا رەزامەندى لەسەر دیاریکردنى بەراد بدات، ئەوا جێگەى مایکل ئەریک گوریلا، فەرماندەى ناوەندى هێزەکانى ئەمەریکا دەگرێتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە هاوینى ئەمساڵ خانەنشین بێت.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەى بەکارهێنانى هێزى سەربازیى کردبوو کە ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسیەکانى ئێستا لەگەڵ ئێران لەسەر دۆسیەى پرۆگرامى ئەتۆمى.
بەراد لە (1989) ئەکادیماى دەریایى ئەمەریکاى تەواوکردووە، فەرماندەى کەشتى پێنجەمى ئەمەریکى وەرگرتووە، سەرپەرشتى چالاکییە دەریاییەکانى سەر بە فەرماندەى ناوەندى کردووە.
کۆپەر سەرکردایەتى هەوڵەکانى دەکرد بۆ بڵاوکردنەوەى تەکنەلۆژیاى زیرەکى دەستکرد و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کەشتى دەریاى لەو ناوچەیە.
لە هەردوو پۆستەکە بەشدارى لە چالاکییەکانى دژ بە حوسییەکان کردووە لە یەمەن، بەگوێرەى راپۆرتەکانى فەرماندەیى (سێنتکۆم)ى کۆپەر لە میانەى سەرکردایەتى کەشتی پێنجەم سەرکردایەتى زیاترى (100) هێرشى لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حوسییەکان کردووە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین