بەریتانیا داواى دەستبەسەرداگرتنى پارە بلۆکراوەکانى رووسیا دەکات ئابووری جیهان

نوچه‌ نێت

ریشى سۆناک، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پێویستە وڵاتانى رۆژئاوا بوێرانەتر مامەڵە بکەن و پارە بلۆکراوەکانى رووسیا دەست بەسەر دابگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بە بۆنەى دووساڵ تێپەڕین بەسەر دەستپێکردنى هێرشەکانى رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ئاماژە بەوە دەکات تا ئێستا ئۆکراینا پێویستى بە زیاتر چەکى دوورهاوێژ و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و هاوکارییە سەربازییەکانى دیکەیە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، "پێویستە بۆ لێدانى ئابوورى رووسیا بوێرتر بین، ئەو سەدان ملیارەى پارە بلۆکراوەکانى مۆسکۆ دەست بەسەردا بگرین."

سۆناک لە بەشێکى دیکەى قسەکانى هانى ئەمەریکاى دا لە پێشکەشکردنى پاڵپشتى دارایى و سەربازیى بۆ ئۆکراینا بەردەوام بێت.

دەربارەى ئەمەریکاش بەرانبەر کیێڤ گوتى، پێویستە کارەکانى ئەمەریکا بەرانبەر ئۆکراینا و لە پێناو ئاسایشى ئەوروپا بەکەم سەیر نەکەین، هانیشیان دەدەن لەسەر ئەو پاڵپشتیە بەردەوام بن، من متمانەم بەوە هەیە کە بەردەوام دەبن.

لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکانى رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە مانگى شوباتى (2022) وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا و ئەمەریکا و ژاپۆن و کەنەدا نزیکەى (300) مليار دۆلاریان لە بانکى ناوەندى رووسیا بلۆک کردووە.

لە مانگى شوباتى ساڵى (2022) سوپاى رووسیا بە فەرمى هێرشەکانى بۆ سەر ئۆکراینا دەست پێکرد، لەو کاتەوە تا ئێستا هەزاران کەس لە هەردوو کوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین