ئۆکراینا چەند فڕۆکەیەکى سەربازیى رووسیاى خستەخوارەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، لەماوەی (10) ڕۆژدا چەندین فڕۆکەی سەربازیی ڕووسیامان خستووەتە خوارەوە، ئەمە پیشاندانی بەرزبوونەوەی سەربازییمانە و بەردەوام دەبین لە بەرەو پێش بردنی تواناکامان بۆ وەڵامدانەوەی ڕووسیا.

ڕۆژی پێنجشەممە (29/شوبات/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، "سوپای ئۆکراینا ئاماژەی بە پەرە پێدانی هێزەکانیان داوە و بەردەوام دەبن لە بەرەو پێشچوونیان، لە ماوەی دە ڕۆژدا، (10) فڕۆکەی سەربازیی ڕووسیایان خستووەتە خوارەوە کە ئەمە نیشانەی بەهێزبوونی سوپای ئۆکراینا دەردەخات".

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "(342) فڕۆکەی ڕووسی و (325) هەلیکۆپتەر لە مانگی شوباتی (2022) وە خوارنەتە خوارەوە". فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "دوایین دوو فڕۆکەی ڕووسی کە کەوتە خوارەوە فڕۆکەی بۆمبارانی (SU 34) بوون، بە لەدەستدانی ئەو جۆرە فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە تایبەتانە، پێویستە ڕووسەکان بیربکەنەوە و لانیکەم بۆ ماوەیەک هیرشە فڕۆکەوانییەکانیان بوەستێنن."

یەکێک لەو فڕۆکانەی لە ماوەی ئەو (10) ڕۆژە دا خراوەتە خوارەوە بریتی بووە لە فڕۆکەی (A-50) کە فڕۆکەیەکی زۆر پێشکەوتوو و دەگمەنی سیخوڕی سەربازیییە، بووە دووەم خستنە خوارەوەی ئەم جۆرە فڕۆکەیە لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا، فڕۆکەکانی دیکەی ڕوسیا کە ئۆکرایناا دەڵێت لەو ماوەیەدا تێکیشکاندوون حەوت فڕۆکەی جۆری (SU 34) و دوو فڕۆکەی جەنگی (S-35) بوون. دەرکەوتووە یەکێک لەو چەکانەی کە پێدەچێت ئۆکراینا بۆ بەرگریکردن بەکاری هێنابێت موشەکی  پاتریۆتە کە ئەمەریکا دابینی دەکات.

لە کاتێکدا دوو ساڵ تێپەڕیوە بەسەر جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا پێدەچیت ئۆکراینا هاوکاری باشی بۆ بەرگریکردن بەدەست گەیشتبێت و توانای سەربازی بەرزبووبێتەوە، هەرەوەها بەردەوام بێت لە داواکردنی دابینکردنی هاوکاری زیاتر بۆ سوپاکەی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین