وەزیرى دەرەوەى چین کێشەیەکى گەورەی ئەمەریکا ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، ئەمەریکا گەورەترین زیان بەخۆی دەگەیەنێت ئەگەر تەنیا خۆی ببینێت لە جیهاندا، پێشکەوتنی وڵاتانی تر لەبەرچاو نەگرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە (7/ئادار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، "کێشەی گەورەی ئەمەریکا ئەوەیە، کە ناتوانێت وڵاتان زلهێز ببینێت لە جیهاندا و بتوانێت مامەڵەیان لەگەڵ دا بکات، ئەمەریکا لەلایەن چینەوە بەرەنگاری نابێتەوە، بەڵکو بەوەی کە نایەوێت قبوڵی بکات کە هێزێکی گەورەی دیکە هەیە لە جیهاندا ئەوە دەبێتە کێشەی سەرەکی بۆی".

وەزیری دەرەوەی چین ڕاشیگەیاند، "پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهان دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش، پێکەوەژیانی ئاشتییانە،  هەماهەنگییەکی سەرکەوتوو بێت. بەڵام دیارە واشنتۆن ئامادە نییە پابەندی ئەو بنەمایانە بێت".

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "پێویستە ئەمەریکا بۆچوونەکانی ڕاست بکاتەوە و بە شێوەیەکی ژیرانە هەڵسوکەوت بکات کاتێک مامەڵە لەگەڵ چیندا دەکات، چونکە گرنگە بۆ داهاتووی جیهان ئەمەریکا و چین مامەڵەکردنێکی باشیان لەگەڵ یەکدا هەبێت".

شی جین پینگ، سەرۆکی چین و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ناکۆکییە بازرگانییەکانیان، بەڵام واشنتۆن شکستی هێنا و گرژییەکان بەردەوامیان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین