ئەردۆغان: ئامادەین میوانداری لوتکەی ئاشتی بکەین بە بەشداری رووسیا تورکیە

نوچه‌ نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا رایگەیاند، "لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەم شەڕە لەرێگەی گفتوگۆوە بەشداریمان کردووە بۆ کۆتایهێنان بەم شەڕە هەروەها ئامادەین بەبەشداری رووسیا میوانداری لوتکەی ئاشتی بکەین."

ئەمرۆ شەممە (نۆی ئادار/2024) ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، دوێنێ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی تورکیای کرد، ئەردۆغان لەدوای کۆبوونەوەیان رایگەیاند، "تورکیا لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەم شەڕە بەرێگەی دانوستاندن بەشداربووە بۆ کۆتایهێنانی ئەم شەڕە، هەروەها ئامادەین میوانداری لوتکەی ئاشتی بکەین کە رووسیاش بەشدارە." 

سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەی بەوەدا، "لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ جەختمان کردۆتەوە لەسەر پرسەکانی ڕێرەوی دانەوێڵە و سەڵامەتی کەشتیوانان لە دەریای ڕەش چونکە دەستپێشخەرییەکانی دەریای ڕەش بووە ڕێگرییەک لە قەیرانی خۆراک بۆ هەموو جیهان." 

ئەردۆغان راشیگەیاند، "ئەگەر هەر هەنگاوێک بنرێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەردوو وڵات ئێمە ئامادەین و پشتیوانی تەواوی خۆمان دەردەبڕین، هەروەها پشتیوانی یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئۆکراینا دەکەین و ئەم شەڕە کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوچەیی و جیهان هەبووە و  ڕوو لەزیادبوونیشە." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین