داعش بیرێكى نه‌وتى كه‌ركووك ده‌ته‌قێنێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقى ئاشكراى كردووه، رێكخراوى تیرۆریستى داعش بیرى 105ى له كێڵگه‌ى نه‌وتى "باى حه‌سه‌ن" له نزیك دوبز له باكوورى رۆژئاواى كه‌ركووك ته‌قاندووه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى نیسان، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه، رێكخراوى تیرۆریستى داعش بیرى ژماره 105ى له كێڵگه‌ى نه‌وتى باى حه‌سه‌ن ته‌قاندووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه سه‌رچاوه‌كه روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى داوه ئه‌ركى پاراستنى بیره نه‌وتییه‌كه به گرێبه‌ست به خه‌ڵكى ناوچه‌كه دراوه، بۆیه هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له رووداوه‌كه.
ده‌شڵێ، "بیره‌كه ده‌كه‌وێته نزیك قه‌زاى دوبز" تا ئێستایش هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى باسى له زیانه‌كانى ته‌قاندنه‌وه‌ى بیره‌كه نه‌كردووه.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تى عێراق له كۆتایى 2017 سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه له چه‌ندان ناوچه‌ى عێراق به‌رده‌وام كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment