کۆشکی سپی: سەرەڕای پیتاندنی ٦٠٪، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران درێژەیان دەبێت ئێران

نوچه‌نێت

وتەبێژی کۆشکی سپی لە میانەی کۆنفڕانسیكی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئەمریکا "سیاسەتی دنەدەرانەی ئێران دەربارەی بەرزکردنەوەی پوختەی پیتاندنی یورانیۆم بۆ ٦٠٪ بە پرسێکی جددی دەبینێت".


ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیندێپێندێنت" بڵاوی کردەوە، جین ساکی دەربارەی هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بەو سیاسەتەی ئێران وتی: پێویستە وڵاتانی ١+٥ لە بەرانبەر ئەو ڕەفتارەی ئێران، هەڵوێستێکی یەکگرتوو بنوێنن، چونکە ئەو ڕەفتارە، نیشان دەدات ئێران لە گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان جددی نییە. 
سەرەڕای ئەوە، وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمان پێداگرن لەسەر ڕێگاچارەی دیپلۆماتیک بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی. جین ساکی وتی، "چاوەڕوانی ئەوە دەکەین گفتوگۆکان دژوار و درێژخایەن بن، بەڵام بەو حاڵەش پێمان وایە هەنگاوێکی بەرەو پێشە". 
هاوکات، ڕۆژی هەینی وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وەک بەرپةرچداوەنەیةک لە بەرانبەر دەستپێکردنی پیتاندنی ٦٠٪ی یورانیۆم لە ئێران، وتی: "ئەو گۆڕانکاریانە جێگای نیگەرانینن و پیتاندنی ٦٠٪ هیچ پاساوێکی لۆژیکی  و سەربازیی هەڵناگرێت". 
سەرەڕای ئەوە، پیتر ستانۆ جەختی لە پێویستی درێژەپێدان بە گفتوگۆکانی ڤیێنا کردەوە. ستانۆ وتی، "ئامادەبوونی ئێمە لە گفتوگۆکانی ڤیێنا ڕێک لەبەر ئەوەیە کە دڵنیا ببینەوە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین