پوتین زیاتر نزیک دەبێتەوە بۆ دەسەڵات گرتنەوە دەست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

پوتین بەردەوامە لە تۆمەتبار کردنی ئۆکراینا و هەوڵدان بۆ تێکدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها جەخت لە سەرکەوتنی خۆی بۆ شەش ساڵی دیکە دەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (17/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "سێیەم ڕۆژی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا زیاتر نزیک دەبێتەوە بۆ دەسەڵات گرتنە دەست و بوونەوە بە سەرۆکی ڕووسیا بۆ شەش ساڵی دیکە".

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ڕووسیا سەردانی بنکەکانی دەنگدانیان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە (17/3/2014)  ئۆپۆزسیۆنی وڵات بە درووشمی (نیوەڕۆ دژی پوتین) داوای لە هەموو لایەنگرانی کرد لە دژی پوتین دەنگ بدەن. سەرۆکی ڕووسیاش هۆشداری دا لە ئەگەری دروست بوونی هەر کۆبوونەوەیەک و نانەوەی ئاڵۆزییەک.

بەپێى وتەى کاربەدەستانی ناوخۆی ڕووسیا "هێزەکانی ئۆکراینا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ڕووسیا کە سنووری ئۆکراینایە، دوێنێ شەممە (16/3/2024) زیلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بەرپەرچدانەوەکانی ئۆکراینای بە توانا نوێیەکان وەسف کرد و گوتی، "سوپاسی هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکان دەکەم بۆ توانا نوێیەکانی ئۆکراینا".

زیاتر لە (114) ملیۆن ڕووسی مافی دەنگدانیان هەیە، لە نێویاندا ئەو ناوچانەشی کە مۆسکۆ بە ناوچە نوێیەکانی ناوی دەبات، کە چوار ناوچەی ئۆکراینان لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیا دا. تا ئێوارەی دوێنێ و لە کۆتاییەکانی دووەم ڕۆژی پرۆسەکەدا زیاتر لە (63) ملیۆن دەنگدەر چوونەتە بنکەکانی دەنگدان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین