لە هێرشى رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا چەند کەسێک کوژران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەهۆى هێرشەکانى شەوى رابردوو  رووسیا هێرشى کردە سەر چەند ناوچەیەکى ئۆکراینا لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و (14) كەس برینداربوون و چەند کەسێکیش بێ سەروشوێنن.

ئەمڕۆ هەینى (22/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، شەوى رابردوو سوپاى رووسیا هێرشێکى چڕى کردە سەر ئۆکراینا، وەزارەتى ناوخۆیى ئەو وڵاتەش دەڵێت، دوو کەس لە ناوچەى خەمیلنیتسکى کوژراون و هەشت کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتى ناوخۆى ئۆکراینا ئاماژە بەوەش دەکات، لە ناوچەى زابۆرژیا شەش کەس بریندابوون و سێ کەسیش بێ سەروشوێنن.

هەر سەبارەت بەو هێرشە ڤۆلۆدێمێر زیلینسکى، سەرۆکى ئۆکراینا رایگەیاند، سوپاى رووسیا (90) مووشەک و (60) فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئێرانى بەکار هێناوە، کە بۆتە کوژرانى چەندین کەس، ئەوەش بە یەکێک لە گەورەترین هێرشەکانى ئەم دواییە دادەندرێت.

زیلینسکى جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، لە هێرشەکەى شەوى رابردوو چەندین جۆرى مووشەک بەرکارهاتووە. 

سەرۆکى رووسیا دەشڵێت، جیهان سەیرى هێرشەکانى رووسیا دەکات، کە وێستگەى بەرهەمهێنانى وزە و هێڵەکان و بەنداوى کارەباى ئاوى و یەکەى نیشتەجێبوونى ئاسایى شوێنى پرسەى ئەو کەسانەى لەو جەنگەش کوژراون دەکاتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین