سەرۆکى رووسیا پیرۆزبایى لە دۆناڵد ترەمپ دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (20/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، کۆشک کرملین رایگەیاند، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەتی ئاسایشی ڕووسیا کۆبۆتەوە و گفتوگۆیان لەسەر دواین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکراینا و پەیوەندییەکانی واشنتن و مۆسکۆ کردووە.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پووتین لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا ببەستێت وە بەیەکەوە ڕێگریی لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم بکەون و سەرنجی خستۆتەسەر ئەوەش، "بەدڵنیاییەوە رازین بەو دەستپێشخەریە و پێشوازی لێدەکەین، هەروەها بەهۆی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا پیرۆزبایی لێدەکەم."
ڤلادیمێر پووتین لە کۆبوونەوەکە جەختی لەوەدکردۆتەوە کە ئەوان وەک رووسیا هەموو کات دەرگایان کراوەیە و بۆ دیاڵۆگ و دەڵێت، "پێویستە ئەو دیاڵۆگە لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزگرتنی دوولایەنەبێت."
سەرۆکى لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا دەڵێت، "ئێمە سەبارەت بە پرسی ئۆکراینا بۆ دیاڵۆگ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ئامادەین، لێرەدا گرینگترین شت ئەوەیە سزاکان هەڵبگیرێت و بابەتەکە لەماوەیەکی کەمدا چارەسەربکرێت و ئاگربەست رابگێندرێت، ئەمە جێگای باس نییە ئەوان بەمەبەستی بەردەوامی پێکدادانەکان چەکی زیاتر بە ئۆکراینا بدەن، پێویستە ئاشتیەکی هەمیشەی بنیاتبنرێت و رێز لەمافی ئەو کەسانە بگیرێت کە لەم ناوچانە دەژین و لەژێر هەڕەشەی جەنگن، ئێمە دەجەنگین بۆ دەستەبەرکردنی رووسیا و بەدەستهێنانی مافە رەواکانمان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment